بەغدا - INA
محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ئەمڕۆ یەكشەممە گەیشتە پارێزگاری كەربەلای پیرۆز بۆ بەدواداچوون بۆ ئامادەكارییە ئەمنی و خزمەتگوزارییەكان بۆ سەردانیكەرانی شەعبانی.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لەبەیاننامەیەكدا كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە وتیایداهاتووە : محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران بۆ بەدواداچوون بۆ ئامادەكارییە ئەمنی و خزمەتگوزارییەكان بۆ سەردانیكەرانی شەعبانی، گەیشتە شاری كەربەلای پیرۆز.