سەرۆك وەزیران سەرەخۆشی لە مەسعود و نێچیرڤان بارزانی دەكات بەبۆنەی كۆچی دوایی زەكیە مستەفا بارزانی

سیاسی
  • 25-02-2024, 16:42
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران سەرەخۆشی لە سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان مەسعوود بارزانی و نێچیرڤان بارزانی كرد، بەبۆنەی كۆچی دوایی زەكیە مستەفا بارزانی.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تیایداهاتووە: محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران سەرەخۆشی لە سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، مەسعوود بارزانی و هەروەها  لەنێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستانی عێراق كرد،بەبۆنەی كۆچی دوایی زەكیە مستەفا بارزانی.
    ئاماژەی بەوەشكردووە : سودانی لە سەرەخۆشیدا ئاواتەخوازی ئەوە بوو كەكۆچكردوو بەر دڵۆڤانی خودای گەورە  و بە میهرەبانی و ڕازیبوونی بەرفراوانی خۆی ببەخشێت ،كەس وكار وخانەوادەكەی سەبر ودڵنەواییان بدات.