وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکان لە عێراق 36 شوێن دیاریدەکان بۆ دروستکردنی بەنداوی نوێ

ناوخۆ
  • 25-02-2024, 16:30
  • +A -A

    بەغداد-INA
    ئەمڕۆ یەکشەممە،وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکان شوێنی دروستکردنی زیاتر 36 بەنداو بۆ گڵدانەوەی ئاو لە سەرتاسەری عێراق ڕاگەیاند،دووپاتیشدەکاتەوە کە ئەم مەلەفە گرنگییەکی چڕ و پڕی لەلایەن "محەممەد شیاع سودانی"سەرۆکوەزیرانەوە پێدەدرێت.
    "عەلی ڕازی"بەڕێوەبەری گشتی دەستەی گشتی وەزارەت بۆ بەنداو و خەزانەکردنی ئاو  بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: عێراق پێویستی بە بەنداوی گەورە نی یە، ئەوەی هەیە ئەوەیە کە لە ئێستادا بەدەست نەبوونی گلدانەوەی ئاو دەناڵێنێت و بۆشایی هەیە،بۆیە پێویستمان بە بەنداوی گەورەی عەمبارکردن نییە لە عێراق، ئەوەندەی پێویستمان بە بەنداوی بچووکە بۆ گلدانەوەی ئاو.
    ئاماژەی بەوەشدا :-کە وەزارەت لە ئێستادا بە پشتیوانییەکی زۆر گەورەی حکومەت و بەدواداچوونی چڕ لەلایەن "محەممەد شیاع سودانی"سەرۆکوەزیران،گرنگییەکی زۆری بە فراوانکردنی دروستکردنی بەنداو بۆ  کۆکردنەوەی ئاو داوە.
    "ڕازی" ووتیشی :- لە ئێستادا وەزارەت ئاماری زیاتر لە 36 بەنداوی هەیە کە شوێنەکانیان دیاری کراوە، هەندێکیان پلان و دیزاینەکانیان تەواو بووە، ئێستاش بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی پلاندانان لە قۆناغی کۆتایی وەرگرتنداین،کە یەکێک لە کۆمپانیا حکومییەکانی سەر بە وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکان ئەرکەکەی پێ سپێردراوە یەکێک لەو بەنداوانە جێبەجێکردنی لە ڕۆژانی داهاتوودا دەست دەکات ، ئەوانی تریش لە قۆناغی لێکۆڵینەوەدایە.
    هەروەک ووتیشی :- بەنداوەکانی تری کۆکردنەوەی ئاو پێویستیان بە ئەنجامدانی ڕووپێوی و لێکۆڵینەوە لە خاک هەیە، هەروەها کۆمەڵێک بابەتی تێدایە،لەوانەش هەڵبژاردنی شوێنی گونجاو و دیزاین و کاری مەیدانی،جەختیشی لەوە کردەوە کە تیمەکان لە سەرانسەری پارێزگاکانی عێراق کاردەکەن بۆ ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە بە مەبەستی بە ئەنجام گەیاندنی پرۆژەکان.
    ئاماژەی بەوەشدا :- لە ئەمساڵدا بەشێک لەو بەنداوانە دەست پێدەکەین و دیزاینەکان تەواو دەکەین،هەروەها بەردەوام دەبین لە تەواوکردنی ئەو پرۆژانە، هەروەک حکومەت بۆ پرسی بەنداوەکان گرینگی زۆر بە کۆکردنەوەی ئاو دەدات بەهۆی گرنگییان لە پڕکردنەوەی ئاوی ژێر زەوی لە دانیشتوان و سەقامگیرکردنی ناوچەکان و دابینکردنی ئاو بۆ بەروبووم و ئاودانی و ئاژەڵداری،ئەوە جگە لەوەش بۆ کۆنترۆڵکردن و کۆکردنەوەی ئاو لەلایەن وەزارەتەوە بە ئاراستەی خزمەتکردنه وڵات.