بەغداد-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە"خالید شوانی" وەزیری داد،لەگەڵ "سێرج جێکشن" باڵیۆزی بەلجیکا لە بەغدا،میکانیزمەکانی ئەنجامدانی ڕێککەوتنێکی هاوبەش لە بواری یاسایی و دادوەری و ئاڵوگۆڕی سزادراوان لە نێوان هەردوو وڵات تاوتوێ کرد.
وەزارەتی داد لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا ڕایگەیاندووە:- ئەمرۆ یەک شەممە "خالید شوانی" وەزیری داد،لە نووسینگەی فەرمی خۆی پێشوازی لە "سێرج جێکشن" باڵیۆزی بەلجیکا لە عێراق و ئوردن و وەفدی یاوەری کرد،لە میانی دیدارێکدا، میکانیزمەکانی ئەنجامدانی ڕێککەوتنێکی هاوبەش لە بوارەکانی یاسایی و دادوەری و ئاڵوگۆڕی سزادراو لە نێوان هەردوو وڵاتدا گفتوگۆیان لەسەر کرا.
هەر بەپێی بەیاننامەکە "شوانی" جەختی لە ویستی وەزارەت بۆ پەرەپێدانی پەیوەندی نێوان وەزارەتەکانی دادی عێراق و بەلجیکا و پێویستی بەهێزکردنی بە شێوەیەک کە خزمەت بە بەرژەوەندییە هاوبەشەکان بکات و سوود لەو شارەزاییە وەربگرێت کە لەبەردەستی هەردوولادایە.
لەلاتەن خۆیەوە"سێرج جێکشن"باڵیۆزی بەلجیکا،جەختی لەوە کردەوە کە وڵاتەکەی لە پێناو هەماهەنگی،بە تایبەتی لەبواری ئاڵوگۆڕی شارەزایی یاسایی و دادوەری و ڕێککەوتنی ئاڵوگۆڕی سزادراوان لە نێوان هەردوو وڵاتی دۆستدا،خواستی هاوکاریی دوو قۆڵی هەیە لەگەڵ عێراق لە هەموو بوارەکاندا.