بەغداد-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە،دەستەی سەرۆکایەتی لە ئەنجوومەنی نوێنەران دانیشتنی ئەمرۆی دواخست.
فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەران،لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە:-دوای تەواوکردنی خوێندنەوەی یەکەم بۆ ڕەشنووسی یاسای سەنتەری توێژینەوەی بانکی،سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران دانیشتنەکەی هەڵگرت.
وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێدا:-هەر لە دانیشتنەکەدا گفتوگۆ کرا لەسەر ڕەشنووسی یاسای هەمواری دووەمی یاسای تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراقی ژمارە (26)ی ساڵی 2015 .