بەغداد-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە،دەستەی ڕاگەیاندن وپەیوەندییەکان، ژوورێکی لە مەراسیمی “شەعبانیە” لە شاری پیرۆزی کەربەلا کردەو بە بەکارهێنانی فرێکوێنسی نوێ لەگەڵ جێگیرکردنی 45 تیمی تەکنیکی .
دەستەکە لە بەیاننامەیەکدا،کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا ڕایگەیاندوە:- دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان لەمەڕاسیمی سەردانیکەرانی “شەعبانیە” بۆ شاری پیرۆزی کەربەلا، ژوورێکی بۆ بەدواداچوونی خزمەتگوزارییەکان کردۆتەوە"عەلی موئەیید" سەرۆکی دەستەکە ڕایگەیاند: کە دوو فریکوێنس لە شاری پیرۆزی کەربەلا زیاد کراوە،کە کۆمپانیاکانی مۆبایل دەتوانن لە ڕۆژانی سەردانەکەدا جێگەی ئەو قەرەباڵغییە زۆرەی سەردانکەران بگرن.
ئاماژەی بەوەشکرد:- کە 17 وێستگەی جێگیر و دوو وێستگەی COW گەڕۆک جێگیرکراون، ئەوە جگە لە 869 خانەی هەمیشەیی.
ئەوەشی خستەروو:-هەڵمەتەکانی چاککردنەوە و چالاککردنی 350 تاوەری لەخۆگرتوە، بە ڕێژەی 45%ی کۆی ژمارەی تاوەرەکان،هەروەک ئەو تاوەرانەی کە بەستراون بە تۆڕی فایبەر ئۆپتیک بۆ 422 تاوەر بەرزبویەوە بە ڕێژەی گەشەکردنی 25% .
ئاشکراشیکرد :- ئەو تیمە مرۆییانەی لەوێ ئامادەدەبن بریتن لە 11 تیمی تایبەتمەند لە پەرەپێدان و دانان و 24 تیمی تایبەتمەند لە چاککردنەوەی فریاگوزاری،و 10 تیمی تەکنیکی کە کاردەکەن بۆ ئەنجامدانی پشکنینی پێشوەختە لەسەر خزمەتگوزارییەکانی پەیوەندی و ئینتەرنێت لەڕێگەی تۆڕەکانی مۆبایلەوە.