بەغداد-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە"نەعیم عەبودی" وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی،ڕێزی لە ئەنجومەنی نیشتمانی بۆ باوەڕپێکردنی کۆلێژە پزیشکییەکان لە عێراق گرت بە دانپێدانانی نێودەوڵەتی و باوەڕپێکراوی یەکێتی جیهانی خوێندنی باڵای پزیشکی (WFME).
لە بەیاننامەیەکی وەزارەت، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی تیایدا هاتووە :عەبودی لە وتارەکەیدا لە میانی مەراسیمەکەدا ووتی:- ئەم دەستکەوتە مێژووییە بۆ نەوەکان بە ئاشکرا دەمێنێتەوە، کە عێراق باوەڕپێکراوی نێودەوڵەتی فیدراسیۆنی یەکێتی جیهانی خوێندنی باڵای پزیشکیە، کە شارەزایان هەڵسەنگاندنێکی زانستی و پشکنینی بەرنامەیان بۆ کەشوهەوای خوێندنی پزیشکی و میکانیزمەکانی ئەنجومەنی عێراقی بۆ باوەڕپێکردنی کۆلێژە پزیشکییەکان لە عێراق ئەنجامدا.
دووپاتیشی کردەوە:- کە بڕیارەکەی یەکێتی جیهانی بۆ خوێندنی باڵای پزیشکی کە بە عێراق دراوە، پوختەی پتەویی ئاستی زانستی دامەزراوە ئەکادیمییەکانمان و بڕوانامە و پرۆگرامی خوێندنیان و شایستەیی سیستمی خوێندنیان،و تواناکانی بەرپرسیارن لە بەدیهێنانی ئەرکەکەیان و ئامانجەکان بەپێی ستانداردە نێودەوڵەتییە پەسەندکراوەکان.