بەغداد-INA
ئەمرۆ یەک شەممە "محەممەد شیاع سودانی"سەرۆکوەزیران رایگەیاند کە تێبینی و پێشنیارەکان لەبارەی پلانەکانی نۆژەنکردنەوە و فراوانکردنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا وەربگرێت.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیران لە ڕاگەیەندراوێکدا،کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە: ئەمڕۆ "محەممەد شیاع سودانی"سەرۆک وەزیران سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی کرد کەتیایدا نوێنەری کۆمپانیای دارایی نێودەوڵەتی(IFC ) و لیژنەی پەیوەندیدار بەئامادەکردنی پلان بۆ نۆژەنکردنەوە و فراوانکردنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا بەشدار بوون.
وەک ڕاگەیەندراوەکەبئاماژەی پێداوە:- سودانی پێداچوونەوەی بە ڕاپۆرتێکی ورددا، سەبارەت بە پلانی ئامادەکرا و میکانیزمەکانی جێبەجێکردن، هەروەها ژمارەیەک تێبینی وەرگیران سەبارەت بە گرنگترین پێشنیارەکان بۆ تێپەڕاندنی هەندێک لەو کێشانەی کە ڕێگری لە کارەکان دەکەن.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە "سودانی" ڕێنماییدا،بە وەرگرتنی تێبینی و پێشنیارەکان سەبارەت بە پلانەکانی پەرەپێدان و فراوانکردنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا و گفتوگۆکردنیان بۆ ئەوەی دیدگایەک بخەنەڕوو کە لەگەڵ ڕێباز و ئاراستەی حکومەتدا بگونجێت،سەبارەت بە فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا کە ئەو تایبەتمەندیانەی هەبێت لەگەڵ ستانداردە نێودەوڵەتییە پەسەندکراوەکاندا بگونجێت، و خزمەتگوزارییەکانی باشتر بکات و ڕووکارێکی گرنگی هەبێت کە شایەنی ناوبانگ و پێگەی کولتووری عێراق بێت.