سەرۆک وەزیران:داعش ئەمڕۆ نوێنەرایەتی ڕێکخراوێکی دۆڕاو دەکات

سیاسی
  • 25-02-2024, 15:30
  • +A -A

    بەغداد-INA
    ئەمڕۆ یەکشەممە"محەممەد شیاع  سودانی" سەرۆک وەزیران،دووپاتیکردەوە کە ئەمڕۆ داعش نوێنەرایەتی ڕێکخراوێکی دۆڕاو دەکات،هاوکات ئاماژە بەوە دەکات کە پڕۆژە ستراتیژییە گەورەکان کاردەکەن بۆ ڕاکێشانی شەراکەت و یەکگرتنی ئابووری.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیران،لە بەیاننامەیەکدا  کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا ڕایگەیاندووە:-"محەمەد شیاع سودانی"سەرۆکوەزیران،بەشداریی لە پانێڵێکی بۆ دیالۆگدا کرد کە لەلایەن ئینستیتیوتی بەغدا بۆ دیالۆگ بەڕێوەچوو، لەژێر دروشمی (پەیوەندی هەرێمییەکان و ناوەندگەرایی عێراق) کەتیایدا  ڕەوتی ئێستای پەیوەندییەکانی عێراق لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و جیهان، و دیارترین هەڵوێستەکان لەم ڕووەوە خرایە بەر باس و گفتوگۆ.
    لەو دیالۆگەدا سەرۆک وەزیران ئاماژەی بە کارەکاندا ،کە ئەویش دروستکردنی متمانەیە لەگەڵ شەقامی عێراقی،کە خۆی پێوەرێکە بۆ دیاریکردنی ئەولەویەتەکان لە کارەکەدا.
    سەبارەت  بەلایەنی ئەمنی"سودانی"  جەختی لەوە کردەوە کە “داعش ئەمڕۆ نوێنەرایەتی ڕێکخراوێکی شکستخواردوو دەکات،ئۆپەراسیۆنەکانی ئەم دواییەی هێزە چەکدارەکانمان تواناکانیان سەلماندووە تەنانەت لە ناوچە دوورەدەستەکانیشدا، ئەگەر سەقامگیری بەدی بهێنرێت و تواناکانی هێزەکانمان پەرە بسێنن، ئەوا دەچینە قۆناغی پێشەوە بەهێزکردنی قەناعەت بە ئەگەری کۆتاییهێنان بە ئامادەبوونی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و هەنگاونان بەرەو پەیوەندییە دووقۆڵییەکان.
    سەبارەت بە پەیوەندییەکانی دەرەوەش ڕایگەیاند:- عێراق بەرنامەیەکی هاوسەنگ پەیڕەو دەکات،دوور لە هاوپەیمانی و میحوەرەکان،و کراوەیە بۆ پەیوەندییە پێشکەوتووەکان لەگەڵ هەمووان،و توانای پەیوەندیکردنی لەگەڵیان هەیە، هەروەها پەیوەندییەکی جیاوازی لەگەڵ ئەمەریکا و ئێران هەیە.
    هەر بەگوێرەی بەیاننامەکە سەرۆکوەزیران لە پانێڵەکە باسی دەستدرێژیەکانی  بۆ سەر غەززە کردوو ، وەبیری ئامادەبوانی هێنایەوە کە  ڕووداوەکان لە 7ی  ئۆکتۆبەری ڕابردووەوە دەستیان پێنەکردووە، ئەوە دەرئەنجامی کەڵەکەبوونی ساڵانێکە  لە داگیرکاری و چەوساندنەوە و ئاوارەبوونە کە فەلەستینیەکەمان رووبەرووی بونەتەوە و لە  ژێر کاریگەری ئەوەیە کە ڕەگی کێشەکە درێژ بۆتەوە، بۆیە دەبێت  ئەم کوشتارگەیە  بوەستێت و کۆتایی بەم دەستدرێژییە ناڕەوایە بهێنرێت، کە  ڕێگەری هەیە لەسەر فراوانبونی ململانێکان.
    هەروەک سودانی دووپاتیکردەوە  کە عێراق ڕەتیدەکاتەوە خاکەکەی ببێتە گۆڕەپانێک بۆ یەکلایی کردنەوەی ململانێی خەڵکانی تر .
    ووتیشی :- تێکەڵبوونی بەرژەوەندییەکان لە ناوچەکەدا هەیە، هەروەک فۆکۆس لە سیاسییەوە  ئابووری گۆڕاوە.
    ڕوونیشیکردەوە:- پرۆژە ستراتیژییە گەورەکان،وەک پرۆژەی ڕێگای گەشەپێدان، کە کاردەکەن بۆ شەراکەتی هاوبەش و یەکگرتووی ئابووری،ئەوانیش بیرۆکەی عێراق بۆ ئابوورییەکی هاوبەش و  بەهێز، وەک ئەوەی پێشتر لە لوتکەی عەرەبی پێشنیارکرابوو، وەک پەرەپێدان و بەرزکردنەوەی ئاستی هاوبەشی لە نێوان وڵاتانی عەرەبیدا.