سەرۆك کۆمار بانگهێشتنامەیەکی لە سەرۆکی جەزائیرەوە پێدەگات بۆ بەشداریکردن لە حەوتەمین لوتکەی سەرۆك و حکومەتەکانی کۆڕبەندی وڵاتانی هەناردەکاری گاز

سیاسی
  • 25-02-2024, 15:30
  • +A -A

    بەغداد-INA
    ئەمرۆ یەک شەممە"لەتیف جەمال رەشید " سەرۆك کۆمار ،بانگهێشتنامەیەکی لە عەبدولمەجید تەبون سەرۆکی جەزائیرەوە پێگەیشت کە تایبەتە بە بەشداریکردن لە حەوتەمین لوتکەی سەرۆك و حکومەتەکانی کۆڕبەندی وڵاتانی هەناردەکاری گاز.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک کۆمار لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی ، تیایدا هاتووە:- ئەمرۆ یەک شەممە لە کۆشکی بەغداد، سەرۆك کۆمار پێشوازی لە" محەمەد عەرقاب " وەزیری وزە و کانزاکان و نێردراوی سەرۆکی جەزائیر کرد.
    بەپێی بەیاننامەکە:- لە سەرەتای دیدارەکەدا محەمەد عەرقاب سڵاو و رێزی سەرۆکی جەزائیری بە" لەتیف جەمال رەشید " سەرۆك کۆمار گەیاند، هەروەک سەرۆک کۆمار  وەزیری ناوبراوی راسپارد سڵاوی بە سەرۆک تەبون بگەیەنێت، سوپاس و پێزانینی خۆیشی بۆ بانگهێشتکردنە دەربڕی.
    وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە سەرۆك کۆمار جەختی لە گرنگی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات و پەرەپێدانی رێگاکانی هاریکاری هاوبەش کردەوە بەتایبەتی لە بواری گازی سروشتی و پێویستی هەماهەنگی و راوێژکردن لەبارەی  پرسە گرنگەکانی پەیوەست بە هەردوو گەلی عێراق و جەزائیر، بەشێوەیەک کە بەرژەوەندیە هاوبەشەکان دەستەبەربکات و بەشداربێت لە باشترکردنی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە،هەروەها لەم چوارچێوەیەدا ئاماژەی بە دۆزی فەڵەستین و هەڵوێستی عێراق و جەزائیر کرد لە پشتیوانیکردنی مافەکانی گەلی فەڵەستین و داواکردنی کۆتاییهێنان بەو دوژمنکاری و تاوانانەی دژی فەڵەستینییەکان ئەنجامدەدرێن.
    هەر بەگوێرەی بەیاننامەکە سەرۆک کۆمار  ئاماژەی بە پێویستی هەماهەنگی کرد لە بواری دۆزینەوە و دەرهێنانی گازی سروشتیدا، بەتایبەتی دوای داواکارییەکان بۆ وازھێنان لە  بەکارهێنانی نەوت، بایەخی گاز زیاتر بوە،هاوکات جەختیشی لە پێویستی  هەماهەنگی  نێوان وڵاتانی هەناردەکاری گاز کردەوە،بۆ کۆنترۆڵکردن و رێکخستنی بڕی بەرهەمهێنان.
    لەلایەن خۆیەوە وەزیری وزەی جەزائیر پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ عێراق دووپاتکردەوە لە روبەڕوبونەوەی ئاڵنگارییەکان و هەوڵەکانی بۆ چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری. هەروەها ستایشی هەڵوێستەکانی عێراقی کرد لەپێناو سەقامگیرکردنی بازاڕەکانی نەوت لە جیهاندا، ئەویش لەڕێگەی ئەو رۆڵەی لەناو رێکخراوی ئۆپیکدا دەیبینێت.