فایق زیدان و پارێزگاری نەینەوا تاوتوێی میکانیزمی کردنەوەی دادگا لە قەزا و ناحیە و ناوچە دوورەکان لە ناوەندی پارێزگاکە دەکەن

سیاسی
  • 25-02-2024, 12:00
  • +A -A

    بەغداد-INA
    ئەمڕۆ یەکشەممە"دادوەر فایق زەیدان " سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری،لەگەڵ "عەبدولقادر دەخیل " پارێزگاری نەینەوا، گفتوگۆیانکرد لەسەر میکانیزمی هاوکاری نێوان دەسەڵاتی دادوەری و ئیدارەی پارێزگاکە و کردنەوەی دادگاکان لە قەزا و ناوچە دوورەکان لەناوەند .
    ئەنجومەنی باڵای دادوەری لەبەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تێیدا هاتووە:-"دادوەر فایق زەیدان"سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری، پێشوازی لە"عەبدولقادر دەخیل پارێزگاری نەینەوا کرد.
    وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە:- سەرۆکی ئەنجومەن ،پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە پارێزگاری نەینەوە کرد بەبۆنەی وەرگرتنی ئەو پۆستە نوێیە،هەروەک گفتوگۆی لەسەر میکانیزمی هاوکاری نێوان دەسەڵاتی دادوەری و ئیدارەی پارێزگاکە و کردنەوەی دادگاکان لە قەزا و ناوچە دوورەکان لە سەنتەری پارێزگاکە کرد