بەغداد-INA
ئەمرۆ یەکشەممە، وەزارەتی دارایی ڕەتیکردەوە کێشەی نەختینەیی هەبێت بۆ دابینکردنی مووچەی فەرمانبەران.
وەزارەتی دارایی لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا هاتووە:- سەرمان سوڕماوە لە لێدوانی بەشێک لە کەسایەتییە سیاسی و ڕاگەیاندکارەکان سەبارەت بە نەبوونی پارەی پێویست بۆ دەستەبەرکردنی مووچەی فەرمانبەرانی دەوڵەت.
وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە:- ئەو پلانە داراییانەی کە لە چوارچێوەی بەرنامەی حکومەتدا بۆ خەرجکردنی ئامادەیکردوون بریتی بوونە لە گرتنەبەری چەندین ڕێکار و ڕێوشوێن کە هاوتایە لەگەڵ ئەوەی لە یاسای بەڕێوەبردنی دارایی فیدراڵی ژمارە (6)ی ساڵی 2019ی هەموارکراو و بودجەی گشتی فیدراڵیدا هاتووە،هەروەک لە یاسای ژمارە (13)ی ساڵی 2023 بریتی یە لە جێبەجێکردنی سیستمی گەنجینەی یەکگرتوو،ئەویش بە تەواوکردنی خشتەی بودجەی ساڵانی دارایی 2024 و 2025 کە دەخرێتە بەردەم ئەنجومەنی وەزیران بۆ پەسەندکردنی، بەمەش موچەی فەرمانبەران مسۆگەر دەکرێت.
هەر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی دارایی ،کە ئەوان پابەندن بە دەستەبەرکردنی مووچەی بەردەوام و ئەو ڕێنماییانەی کە ئارستەکراون بە دەوامبوونی دەوامی فەرمی لە ڕۆژانی هەینی و شەممە بە مەبەستی تەواوکردنی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی دەوڵەت بەبێ دواکەوتن.
وەزارەتی دارایی و ئابووری لەڕاگەیەندراوەکەدا روونیشکردۆتەوە :- پلانی چاکسازی کە لەلایەن حکومەتەوە جێبەجێکرا بویە هۆی زیادبوونی بەرچاوی گەشەسەندنی ئابووری، و سەرچاوەیەکی گرنگی داهات،کە سەرچاوەکانی دەوڵەت لەڕێگەی زیادکردنی پڕۆژەکانی گەشەپێدان و دەستپێکردنەوەی ژمارەیەک کارگەی داخراو، بەتایبەتی کارگەی خۆراک و بیناسازی،هەروەها ڕێژەی بەرهەمهێنان لە چەند پڕۆژەیەکدا زیادیکرا لە چوارچێوەی دیدگای گەشەپێدان بۆ ئابووری عێراق و کەمکردنەوەی پشتبەستن بە داهاتی نەوت وەک تاکە سەرچاوەی بودجە و کۆکردنەوەی زۆرترین داهاتی غەیرە نەوت.