بەغداد-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە، دەستەی کەشناسی ڕەوشی کەشوهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند،کە لەم هەفتەیەدا پێشبینی باران و دابەزینی پلەکانی گەرما دەکات.
لە بەیاننامەیەکی دەستەکەدا، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تێیدا هاتووە:- بۆ سبەینێ دووشەممە ئاسمان لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک پەڵە هەور، هەروەها پلەکانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژانی پێشوو دەبن،لە ناوچەی باکووریش ئاسمان سوماڵ بۆ نیمچە هەور دەبێت، پلەکانی گەرماش لە بەبەراوەرد بەرۆژانی پێشوو چەند پلەیەک دادەبەزێت.
وەک بەیاننامەکە ئاماژە پێداوە :- سێشەممە ئاسمان لە ناوچەکانی ناوەڕاست نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارانبارینێکی مام ناوەند لە پاشنیوەڕۆدا، هاوکات ئاسمان لە ناوچەکانی باکور و شوور نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارانی پەرش و بڵاو،هەروەک پلەکانی گەرماش هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو بوون لە سەرتاسەری وڵاتدا.
لەبارەی کەش و هەوای ڕۆژی چوارشەممە دەستەی کەشناسی رایگەیاندوە :- کە لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور ئاسمان ساماڵ بۆ نیمچە هەور دەبێت، هاوکات ئاسمان لە ناوچەکانی باکور ساماڵ بۆ نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارانێکی سووک و پەرشوبڵاو ، هەروەها پلەکانی گەرما چەند پلەیەک دادەبەزن لە سەرتاسەری وڵاتدا.