بەغداد-INA
ئەمڕۆ شەممە"محە ممەد شیاع سودانی" سەڕۆک وەزیران،جەختی لەسەڕ گرینگی بەڕزکردنەوەی ئاستی هاوکاری نێوان دەسەڵاتی جێبەجێکردن و دادوەڕی کردەوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لەبەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تاییدا ڕایگەیاندووە:- ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە" محەمەد شیاع سودانی" سەرۆك وەزیران لەگەڵ "فایق زێدان" سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری،باسیان لە بارودۆخی گشتی وڵات کرد و گفتوگۆیانکرد لەسەر دیارترین ڕێوشوێنەکانی پەیوەست بە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی کارگێڕی و دارایی و گرنگی هەماهەنگی لە بەرەنگاربوونەوەی تاوان بە هەموو جۆرەکانییەوە.
وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە:- لە کۆبوونەوەکەدا جەختکرایەوە لەسەر گرنگی پتەوکردنی هاریکاری و یەکخستنی نێوان دەسەڵاتەکانی جێبەجێکردن و دادوەری، بە ئامانجی چەسپاندنی سەروەری یاسا و پتەوکردنی ڕێکارە دادوەرییەکان، کە ببێتە هۆی چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری لە سەرتاسەری وڵاتدا و بەرزکردنەوەی ئاستی دەسەڵاتی لێهاتووی دادوەری و تەواوکردنی ئامانج و جێبەجێکردنی بەرنامەکانی حکومەت کە ئەولەویەتدانە بە کەرتەکانی خزمەتگوزاری و گەشەپێدان و کۆمەڵایەتی