بەغداد-INA
ئەمرۆ شەممە"لەتیف جەمال رەشید " سەرۆك کۆمار، پێشوازی لە ژمارەیەك لە بەشداربوانی شەشەمین کۆنفرانسی دیالۆگی بەغداد کرد،کە تیایدا " عەباس رازی عامری" بەڕێوەبەری ئینستتیوتی عێراقی بۆ دیالۆگ، ئامادەی بوو.
لە بەیاننامەکی نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک کۆمار کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە :-لە میانی دیدارەکەدا کە لە کۆشکی بەغداد بەڕێوەچوو ، سەرۆك کۆمار جەختیکردەوە، عێراق سورە لەسەر چەسپاندنی بناغەکانی دیالۆگی جددی و بنیاتنەر بۆ روبەڕوبونەوەی ئاستەنگەکان لەسەر هەردوو ئاستی ناوخۆیی و ناوچەیی، ڕاشیگەیاند کە پرۆسەی سیاسی لە عێراقدا، بنەمای دیالۆگی پەسندکردووە بۆ گەیشتن بە لێکتێگەیشتنی هاوبەش لەبارەی پرس و دۆسییەکان،هەروەك عێراق رۆڵی هەرێمی گێڕاوە لە نزیککردنەوەی دیدگاکان لەنێوان وڵاتانی ناوچەکەدا.
وەک بەیاننامەکە ئاماژی پێداوە :- سەرۆك کۆمار باسی لەوەکرد ،کە گۆڕانکاری و روداوی خێرا لە جیهاندا روودەدەن، وا دەخوازن بەهاکانی دیالۆگ و پەیوەندی و هاوبەشی بەهێزبکرێن، کە بنەماکانی پێکەوەژیان دەچەسپێنن و دەرفەتی ئاشتی لەسەرئاستی ناوچەیی و نێودەوڵەتی پتەودەکەن.
بەپێی بەیاننامەکە سەرۆک کۆمار ئاماژەی بەو هەلومەرجەدا،کە عێراق پێیداتێپەڕی،لەوانە جەنگ و ئابڵوقە و توندوتیژی و تیرۆر و کاریگەرییان لەسەر ئاستی خزمەتگوزاری و ژێرخانی ئابوری، سەرۆک کۆمار جەختی لەوەشکردەوە، کە حکومەت بەرنامەیەکی داڕشتوە و کاری لەپێشینەی بریتییە لە چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری و باشترکردنی ئاستی بژێوی هاووڵاتیان، سەرەڕای پشتگیریکردن لە کەرتی تایبەت، هاندانی وەبەرهێنان و ئاسانکاریکردن بۆ بازرگانان.
لەبەشیکی تری بەیاننامەکەدا هاتووە؛- کە سەرۆك کۆمار ئاماژەی بە بایەخی رۆڵی ناوەندەکانی دیالۆگ و لێکۆڵینەوە کرد لە پرۆسەی دروستکردنی بڕیاردان و خستنەڕووی بژاردەکان لەڕێی شیکردنەوەی روداوەکانی ئێستا و لێکەوتە چاوەڕوانکراوەکانی و پێشبینیکردنی داهاتوو بۆئەوەی یارمەتی بڕیاردەر بدەن، کە بڕیاری دروست بدات.
هەروەها سەرۆک کۆمار ئەو هەوڵانەی بەرزنرخاند،کە بۆ سازکردنی شەشەمین کۆنفرانسی دیالۆگی بەغداد دراون و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن لە بەدیهێنانی ئامانجەکانی کۆنفرانسەکە و ئاماژەی بەوەشدا،سازکردنی ئەم جۆرە کۆنفرانسانە دەبنەهۆی دەوڵەمەندکردنی ئەو دید و بیرۆکە و بۆچونانەی بەشداردەبن لە بەهێزکردنی بناغەکانی سەقامگیری و پەرەپێدانی دۆخی ئابوری و باشتر دابینکردنی پێداویستییەکانی هاووڵاتیان.
هەر بەپێی بەیاننامەکە :- لەلایەن خۆیانەوە، ئەندامانی وەفدەکە رێنماییەکانی سەرۆك کۆمار و گرنگیپێدان و پەرۆشی بۆ ئامادەبونی لە کردنەوەی کۆنفرانسەکە و پێشکەشکردنی وتەکەی، بەرزنرخاند، کە لەلای ئامادەبوانی کۆنفرانس جێی بایەخ بووە. دوپاتیشیانکردەوە، سەقامگیریی عێراق و بەهێزکردنی رۆڵی لە دیالۆگی ناوچەییدا، دەتوانێت بەشداری بکات لە بەدەستهێنانی سەقامگیری لە ناوچەکەدا.