وەزیری دارایی تاوتوێی ئامادەکارییەکان بۆ بانگهێشتکردنی دانیشتنی داهاتووی ئەنجوومەنی باڵای ژنان دەکات

سیاسی
  • 24-02-2024, 21:30
  • +A -A

    بەغداد-INA
    ئەمڕۆ شەممە"تەیف سامی" وەزیری دارایی لەگەڵ وەزیرانی پەیوەندییەکان و کۆچ و کۆچبەران سەرپەرشتی کۆبونەوەی ئامادەکاری ئەنجوومەنی باڵای ژانانی کرد.
    وەزارەتی دارایی لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا ئاماژەی بەوەداوە :-کە ئەمرۆ شەممە "تەیف سامی محمد "وەزیری دارایی،سەرپەرشتی دووەمین کۆبوونەوەی ئامادەکاریی ئەنجومەنی باڵای ژنانی،بە ئامادەبوونی وەزیری پەیوەندییەکان  و وەزیری کۆچ و کۆچبەران و ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری ژنان، و بەڕێوەبەری گشتی بەشی بەهێزکردنی ژنان لە ئەمینداریەتی گشتی ئەنجوومەنی وەزیران کرد،کە تێیدا ئامادەکارییەکان بۆ بانگهێشتکردنی ئەنجومەنی باڵای ژنان تاوتوێ کرا، لە جێبەجێکردنی فەرمانی دیوانی ژمارە 231035  لە 15ی کانوونی دووەمی 2023، کە بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بەڕێوەبچێت.
    وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێدا :- ئامانجی ئەنجومەنەکە ئەوەیە کە  بتوانێت  ژنانی عێراق ڕۆڵی سیاسی و ئابووری و ڕۆشنبیری خۆیان لە کۆمەڵگادا ئەنجام بدەن و پاڵپشتی و گرنگیدانیان بۆ دابین بکەن ، هەروەها بەشداریکردنیان لە گەشەپێدانی بەردەوام، ئەوە جگە لە بڵاوکردنەوەی کولتوری پاراستنی ژنان و گەشەپێدانی باشتریان،و بەشداریکردنیان لە پێشنیارەکانی پڕۆژە و پلانەکانی داهاتوو.