بەغداد-INA
ئەمڕۆ شەممە،لیوا "تەحسین خەفاجی " سەرۆکی شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی رایگەیاند:- کە دەستکەوتی دەزگای هەواڵگری نیشتمانی لە دەستگیرکردنی دوو تیرۆریستی مەترسیدار لە چوارچێوەی کارە بەردەوامەکانی دەزگاکەیە بۆ لێدانی سەرکردە تیرۆریستەکان کە بۆ دەرەوەی وڵات ڕادەکەن و دەستگیرکردنیان و هێنانەوەیان بۆ ناوخۆی عێراق.
لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) لیوا "تەحسین خەفاجی" سەرۆکی شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی رایگەیاند:- کە دەزگای هەواڵگری نیشتمانی لە سەرەتای ئەمساڵەوە زنجیرەیەک سەرکەوتنی گرنگی بەدەستهێناوە، کە توانیویەتی ژمارەیەکی زۆر لە باندەکانی تاوانکاری ڕێکخراو و ماددە هۆشبەرەکان دەستگیر بکات،هەروەها ڕاوەدوونانی سەرکردەکانی باندە تیرۆریستییەکانی داعش لە دەرەوەی وڵات و بیابانەکانی ناو عێراق.
وەک خەفاجی ئاماژەی پێدا :- ئەو ئۆپراسیۆنە قارەمانەی بەم دواییە کە تێیدا دوو تیرۆریستی مەترسیدار دەستگیرکران، لەچوارچێوەی جێبەجێکردنی فەرمانەکانی محەمەد شیاع سودانی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان ئەنجامدراوە بۆ دەستگیرکردنی هەموو ئەو کەسانەی دەستیان هەبووە لە تاوان لەڕشتنی خوێنی عێراقیەکان، ئەم دەستکەوتە لە چوارچێوەی کارکردنی بەردەوام بوە بۆ دزەکردنە ناو سەرکردە تیرۆریستەکان و دەستگیرکردنیان و هاوکات بوو لەگەڵ یادی ڕزگارکردنی شاری فەللوجە لە تیرۆر.
ئەمڕۆ شەممە،دەزگای هەواڵگری نیشتمانی دەستگیرکردنی دوو تیرۆریستی مەترسیداری سەر بە داعشی لە ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتدا لە دەرەوەی عێراق ڕاگەیاند.
لە بەیاننامەیەکی دەزگاکەدا ،کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردبووی، تیایدا ڕایگەیاندبوو:- کە لەژێر بەدواداچوونی کەسی سەرۆک وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان و هەوڵی ناوازە و بەدواداچوونی هەواڵگری،هێزەکانی دەزگای هەواڵگری نیشتمانی عێراق توانیان دوو کەس لەو کەسانە دەستگیربکەن، کە لەگەڵ مەترسیدارترین سەرکردەکانی تیرۆریستانی داعش دەستیان هەبووە لە قێزەونترین تاوانە تیرۆریستییەکان لە عێراق ، کە دەستگیر کردنیان لە ئۆپەراسیۆنێکی دیاریکراو بووە لە دەرەوەی سنوورەکانی عێراق، کە تیرۆریستەکان هەریەک لە (عیسام عەبد عەلی سەعیدان) نازناوی (ئەبو زەید)،کە ڕاگەیەندکاری داعش بوە لە ویلایەتی بەناو پارێزگای فەللوجە، کە دەستی لە سەربڕین و شەهیدکردنی سەربازی عێراقی (کازم ریکابی ) هەبووە،کە بەرپرسیارە لە بەڕێوەبردنی سەرجەم چالاکییە میدیاییەکانی باندە تیرۆریستییەکانی داعش لە دوای ساڵی 2014، هەروەک براکەی (بەشير عەبد عەلی سەعيدان) تیرۆرست دەستی هەبووە لە بەڵگەنامەکردنی چەندین تاوانی تیرۆریستی، دیارترینیان شەهید کردنی هەردوو سەرباز موستەفا عەزاری و سەمیر مراد دەڵۆیی هەروەها بەرپرسە لە هەموو هێرشە تیرۆریستییەکانی داعش لە فەلوجە لە دوای ساڵی 2015، و بەرپرسی پاراستن و کۆدکردنی پەیوەندییەکانی سەرکردەکانی باندە تیرۆریستییەکان بووە.
وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە :- سەرکەوتنەکانی قارەمانانی دەزگای هەواڵگری نیشتمانی عێراق بەردەوامە بەسەر هێزەکانی تیرۆر و تاریکی و ناپاکی، بەڵێن بە گەلە بەشەرەفەکەیان دەدەن کە بەردەوام بن لە ڕاوەدوونانی ئەو تاوانبارانە یەک لە دوای یەک.