بەغداد-INA
ئەمڕۆ شەممە،دەزگای هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدراڵی، دەستگیرکردنی دوو تۆڕی قاچاخچێتی بە کەلوپەلی دێرین لە پارێزگای سەلاحەدین و کەربەلای پیرۆز ڕاگەیاند.
دەزگاکە لە بەیاننامەیەکدا، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، ڕایگەیاندووە:- هێزەکانی دەزگای هەواڵگری تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە (سەلاحەددین) ،لە ڕێگەی هەوڵە هەواڵگرییەکانەوە، زانیاریان پێگەیشتوە کە ئاماژە بە بوونی تۆڕێک دەکەن بۆ بازرگانیکردن و قاچاخچێتی بەکەل و پەلە کۆنەکان.
وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە:- دەستبەجێ تیمێکی کاری هەواڵگری پێکهێنرا بۆ دڵنیابوون لە زانیاریەکان و دیاریکردنی شوێنی مانەوەیان،دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی دادوەر،هێزێکمان هەڵیانکوتایە سەر تۆڕەکە و یەکێک لە تۆمەتبارەکان بە هەڵگرتنی چەند کەلوپەلێکی شوێنەوارەوە دەستگیرکرا.
بەپێی بەیاننامەکە لە ئۆپەراسیۆنێکی دیکەی جیادا کە لەلایەن هێزەکانی دەزگای بەرەنگاربوونەوەی تاوانە ڕێکخراوەکان لە کەربەلای پیرۆز ئەنجامدرا، بە پشتبەستن بە زانیارییە هەواڵگرییە دروستەکان،پێنج تۆمەتبار (کە دوو کەسیان لە ڕەگەزنامەی یەکێک لەوڵاتانی عەرەبی هەبوو) دەستگیرکران، لەلێکۆڵینەوەکاندا دەرکەوتوە :- کە دەستگیرکراوان کتێبێکی کۆنیان پێ بوە کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی مێژوویی کۆن ویستویان.