بەغداد-INA
ئەمڕۆ شەممە،ناوەندی راگەیاندن بەژمارە (DMC)،لەبەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی ،تیایدا هاتووە :-کە بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە عێراق گەیشتووەتە 31.95 ملیۆن بەکارهێنەر کە هاوتایە لەگەڵ 69.4%ی کۆی دانیشتوانی عێراق، ئەمەش لە دوایین ئاماری ئەمساڵدا کە لە 23ی ئەم مانگەدا بڵاوکراوەتەوە.