وەزیری ناوخۆ ڕایدەگەیەنێت کە لێپرسینەوە لە هەر فەرماندەیەکی پۆلیسی فریاکەوتن دەکات کە ئەگەر لە ناوچەکەیدا پێشێلکاری ئەمنی ڕووبدات

ئەمنی
  • 24-02-2024, 21:30
  • +A -A

    بەغداد-INA
    ئەمڕۆ شەممە"عەبدولئەمیر شەمەری" وەزیری ناوخۆ،ڕایگەیاند:- کە هەر فەرماندەیەکی فریاکەوتن لە ناوچەکەیدا پێشێلکاری ئەمنی ڕووبدات لێپرسینەوەی لەگەڵ دەکرێت.
    وەزارەتی ناوخۆ لە بەیاننامەیەکدا  کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا هاتووە :- ئەمرۆ وەزیری ناوخۆ سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی ئەمنی کرد لە بەرێوەبەرایەتی کاروباری پۆلیس لە وەزارەت، کە بە ئامادەبوونی بریکاری وەزارەت، و فەرماندەکانی پۆلیس لە بەغدای پایتەختی پارێزگاکان ،و بەڕێوەبەرایەتییەکانی فریاگوزاری لە ڕێگەی کەناڵی راستەوخۆەوە بەشدار بوون.
    بەپێی بەیاننامەکە ،وەزیری ناوخۆ پشتڕاستی کردەوە :- کە بە وردی بەدواداچوون بۆ کارەکان دەکەن، هەر دەزگایەک  بەرپرسیارێتی لە ئەستۆ دەگرێت لە هەر پێشێلکارییەکی ئەمنی کە لە ناوچەکان ڕووبدات، هەروەک ڕێنمایی ئاڕاستە کردن بۆ چڕکردنەوەی هەوڵەکانی دەورییەکان و  ئامادەبوون لە هەموو شەقامەکان و خێراکردنی گواستنەوەی زانیارییە ئەمنییەکان و وەڵامدانەوەی دەستبەجێ بۆی کاتێک ڕووداوێک خوا نەخوازرا ڕووبدات.
    ووتیشی :- ئەرکی پۆلیس سپاندنی یاساو بەرقرار کردنی ئاسایشی ناوخۆییە ، هەروەک وتی کە هەر بەرێوەبەرایەتیەک کەمترخەم بێت لە ئەرکەکانی سزای توند وەردەگرێت .