بەغداد-INA
ئەمڕۆ شەممە،دەستەی دەستپاکی ئاشکرای کرد کە فەرمانی بانگهێشتکردن و لێپێچینەوەی لە دژی هەردوو جێگری پێشووی پارێزگاری نەینەوا دەرکردوە.
دەستەی دەستپاکی لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا رایگەیاندوە :- دادگای نەینەوا بڕیاریدا جێگری یەکەم و دووەمی پارێزگار بانگهێشت بکات بۆ لێکۆڵینەوە لەبارەی پەسەندکردنی بڕیاری ڕەوانەکردنی گرێبەستێک بۆ دابینکردنی چەند ئامێرێک بۆ تەندروستی نەینەوا، بە بڕی (2,324,895,000) دینار، لەگەڵ کۆمپانیایەکی کەرتی تایبەت،هەرچەندە ئەو پێشنیارەی کە پێشکەشی کردوە مەرجی تەکنیکی و یاساییەکانی تێدا نەبووە.
وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە:-بەپێی زانیاری یەکێک لە بەرپرسان لە وەزارەتی تەندروستی کە دزەی پێکراوە،پشکنینی هەڕەمەکی بۆ ئامێرەکان کردووە و بە کۆمپانیایەکی فرۆشتووە ،پێش ئەوەی بکرێتەوە ،بە گرێبەست کراوە.
روونیشیکردۆتەوە :- کە فەرمانی لێپێچینەوە بەپێی بڕگەکانی مادەکانی (٣٣١ و ٣٤٠)ی یاسای سزادان دەرچووە.