وەزیری گواستنەوە:هێڵی شەمەندەفەری نێوان کەربەلا و نەجەف لە قۆناغی دووەمدا بە بەغداوە دەبەسترێتەوە

ناوخۆ
  • 24-02-2024, 21:30
  • +A -A

    بەغداد-INA
    ئەمڕۆ شەممە"ڕەزاق موحیبس سەعداوی" وەزیری گواستنەوە بەئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) پلانی وەزارەتەکەی بۆ هاوسەنگ بوون لەگەڵ گەشەسەندنی جیهانی لە مەلەفی هێڵی ئاسنیدا  ئاشکرا کرد،هاوکات نیازی وەزارەتەکەی راگەیاند بۆ جێبەجێکردنی هێڵی ئاسنین بە تایبەتمەندییە نێودەوڵەتییەکانەوە.
    وەزیری گواستنەوە ئاشکراشیکرد :-کە هێڵی شەمەندەفەر لە نێوان کەربەلا و نەجەف لە قۆناغی دووەمدا بە بەغداوە دەبەسترێنەوە و پلانێکی تۆکمەشمان هەیە بۆ پەرەپێدانی فڕۆکەخانەکان.
    سەعداوی ووتیشی :- هێڵی  شەمەندەفەری نێوان کەربەلای پیرۆز و نەجەفی پیرۆز  درێژییەکەی 80 کم دەبێت، هەروەها پڕۆژەیەکی وەبەرهێنان دەبێت بە ستانداردی نێودەوڵەتی زۆر بەرز بە خێرایی 250 کم لە کاتژمێرێکدا، کە ئەم پرۆژەیە گرینگی زۆری دەبێت بۆ سەردانیکەرانی شوێنە پیرۆزەکانی نەجەف و کەربەلا .
    ڕوونیشیکردەوە:- کە قۆناغی دووەمی ئەم پڕۆژەیە لە وێستگەی نێودەوڵەتی بەغداوە دەست پێدەکات، پڕۆژەیەکی تری وەبەرهێنانە کە لە وێستگەی نێودەوڵەتی عەلاوی و پاشان لە پارێزگای بابلەوە دەست پێدەکات دواتریش بە کەربەلای پیرۆز و نەجەفی پیرۆز تێپەر دەبێت.