بەغداد-INA
ئەمڕۆ شەممە، وەزارەتی بەرگری داوایەکی ئاراستەی ئەو خوێندکارانە کرد کە داواکاری پێشکەشکردنیان بۆ خوێندن لە ئەکادیمیای کەنداوی عەرەبی (کۆلێژی دەریایی) و سەنتەری ڕاهێنانی پیشەیی دەریایی هەیە.
وەزارەت لە بەیاننامەیەکدا، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، ڕایگەیاندووە:- فەرماندەیی هێزی دەریایی بانگهێشتی ئەو خوێندکارانە دەکات کە داواکاری پێشکەش دەکەن بۆ خوێندن لە ئەکادیمیای کەنداوی عەرەبی بۆ خوێندنی دەریایی،کۆلێژی دەریایی و سەنتەری ڕاهێنانی پیشەیی دەریایی بۆ ساڵی خوێندن (2023-2024)، کە پشکنینی پزیشکی و پشکنینی جەستەیی، ڕادەستی ئەکادیمیای سەربازی بکەن لە پارێزگای بەسرا.
لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوەشدراوە کە پێویستە خوێندکاری داواکار دوو (2) وێنەی کەسی لەگەڵ پێداویستیە وەرزشیەکان لەگەڵ خۆی ببات، بەپێی ئەم خشتەی کە لەم لینکەی خوارەوەدا بڵاوکراوەتەوە، کە ژمارەی فۆڕمی ئەلیکترۆنی خوێندکار و بەرواری پێداچوونەوە لەخۆدەگرێت.
لینکەکە لە خوارەوەیە
https://t.me/MODiraq/8072