پەرلەمان لیژنەیەکی بەدواداچون پێکدەهێنێت بۆ زانینی هۆکارەکانی بونی کەمی کرێکاری عێراقی بەراورد بەبوونی بەشێکی زۆری کۆمپانیا بیانیەکانی بواری نەوت

سیاسی
  • 24-02-2024, 18:30
  • +A -A

    بەغداد-INA
    ئەمڕۆ شەممە"موحسین مەندەلاوی" سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بە وەکالەت، ڕێنمایدا لەسەر  پێکهێنانی لیژنەیەک بۆ بەدواداچوون بۆ هۆکاری دامەزراندنی هەندێک لە کۆمپانیای نەوتی بیانی بە ڕێژەیەکی بەرز و بەراورد لەگەڵ کرێکارانی عێراقی.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بەوەکالەت، لە بەیاننامەیەکدا  کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا ڕایگەیاندووە:- مەندەلاوی ڕێنماییدا بە لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی بۆ پێکهێنانی لیژنەیەک بەمەبەستی زانینی  ڕاستییەکان بۆ بەدواداچوون بۆی پرسی هێرشکردنە سەر ژمارەیەک ئەندازیاری ناڕازی لە پارێزگای بەسرە.
    بەپێی بەیاننامەکە مەندەلاوی جەختی لەوە کردەوە کە ئەنجوومەنی نوێنەران پێشێلکردنی مافی  هاوڵاتیان قبوڵ ناکات کە داوای مافەکانی بکەن ، بۆیە ڕێنمایی داوە بە لیژنەی کار و دامەزراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و لیژنەی نەوت و غاز ،  کە لیژنەیەک پێکبهێنن بۆ زانینی هۆکاری زانینی ئەو ژمارە زۆرەی کۆمپانیا بیانییەکانی بواری نەوت و بەراوردکردنی بە بوونی ژمارەی کرێکارانی عێراقی .