بەغداد-INA
فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەران لەبەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە :- کارنامەی دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ سبەی یەکشەممە بڵاوکردەوە کەتیایدا گفتوگۆ و خوێندنەوە لەسەر چەند پرۆژە یاساو ڕاپۆرتی لیژنەکان دەکات لەوانە
خوێندوەی یەکەم بۆ پرۆژە یاسای ناوەندی لێکۆڵینەوەی خەرجیەکان و خوێنەوەی یەکەم بۆ پرۆژە یاسای سەندیکاکانی کرێکاران و گفتوکردن لەسەر ڕاپۆرتی خوێنەوەی دووەم بۆ پرۆژە یاسای ڕەتکردنەوەی بڕیارەکانی ئەنجومەنی بەناو شۆرشی لەناوچووی بەعس ، هەروەها گفتوگۆکردن لەسەر ڕاپۆرتی خوێندەوەی دووەمی پرۆژە یاسای هەمواری دووەمی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراقی ژمارە ٢٦ ساڵی ٢٠١٥ .