بەغداد-INA
ئەمڕۆ شەممە"محەمەد شیاع سودانی" سەرۆکوەزیران، ڕایگەیاند:-کە دەزگاکانی خزمەتگوزاری و جێبەجێکار لە پارێزگاکان تەواوکەری کارەکانی حکومەتن.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیران، لە بەیاننانەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،ڕایگەیاندووە:- ئەمرۆ شەممە "محەممەد شیاع سودانی" سەرۆکوەزیران،بەجیا پێشوازی لە هەریەک"حەبیب تاهیر فارتوسی پارێزگاری میسان و "عەبدولقادر ئەحمەد دەخیل" پارێزگاری نەینەوا کرد.
دوای ئەوەی"سودانی " پیرۆزبایی بون بە پارێزگاری لێکردن، جەختی لەسەر گرنگی بەرپرسیارێتیان کردەوە لەو ئەرکانەی کە لەسەریانە،و هەروەها بەرزکردنەوەی ئاستی کارکردنی دەزگاکانی جێبەجێکردن و خزمەتگوزارییەکان بۆ ئەوەی لە ئاستی تموحی هاوڵاتیاندا بێت.
وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە :- سەرۆک وەزیران بە پارێزگارەکانی ڕاگەیاندوە :- کە حکومەت بەرنامەکەی بەپێی ئەو پێداویستی و مەرجانە پەرە پێداوە کە لە هەموو پارێزگاکاندا ئەولەویەتەکانی هاووڵاتیان جێبەجێ دەکات و دەزگای خزمەتگوزاری و جێبەجێکردن لە پارێزگاکان تەواوکەری کارەکانی حکومەتن، و بەشێکی سەرەکین لە تەواوکردنی ئامانج و بەرنامەکانی حکومەت.
بەپێی بەیاننامەکە ، سەرۆک وەزیران جەختیشیکردەوە :- ئاوەدانکردنەوەی ژێرخانی پارێزگای نەینەوا کە لەکاتی کۆنترۆڵکردنی پارێزگاکە لە دەستی گروپە تیرۆریستییەکاندا تووشی وێرانکارییەکی بەرفراوان بوو،هەروەها گرنگی بەدیهێنانی ئاشتی کۆمەڵایەتی و بەرنامە پاڵپشتیکردن لە گەڕانەوەی ئاوارەکان و دەستەبەرکردنی سەقامگیری لە پارێزگاکە کردووەتەوە.
سەرۆک وەزیران هەر لەمیانی پێشوزیکردن لە پارێزگاری میسان پێداچوونەوەی کرد، بە پلانی خزمەتگوزاری و ئەولەویەتەکانی کار لە پارێزگای میسان، و گرنگی بەردەوامبوون لە تەواوکردنی پڕۆژە پەسەندکراوەکان بەگوێرەی ئەو پێداویستی و ئەولەویەتە ڕاستەقینەیانەی لە پێداویستییەکانی هاووڵاتیان و گەشە پێدان لە کەرتی وەبەرهێنان، بەتایبەتی لە لایەنی خزمەتگوزارییەکاندا، هەروەک جێبەجێکردنی پرۆژرکانی تۆڕەکانی ئاوی پاک و تەواوکردنی نەخۆشخانەکان.