ئەعرەجی: حكومەت چاوەڕوانی ئەنجامی ئەو لیژنانەیە كە هەڵسەنگاندن بۆ دۆخی عێراق و پێگەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەكەن

سیاسی
  • 24-02-2024, 15:11
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ شەممە قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی دووپاتیكردەوە، كە حكومەت چاوەڕوانی ئەنجامی ئەو لیژنانەیە كە هەڵسەنگاندنی هاوپەیمانی نێودەوڵەتین بۆ دۆخی عێراق، هاوكات ئاماژە بەوە دەكات كە كۆدەنگییەكی سیاسی هەیە كە پێویستە عێراق دووربێت لە هێزی دەرەكی.
    ئەعرەجی لە میانی شەشەمین كۆنفرانسی دیالۆگی بەغدا،كە بەناونیشانی (پەیوەندییەكانی هەرێمی ...میحوری عێراق) بوو، بەپێی بەیاننامەیەك لە نووسینگەی ڕاگەیاندنی خۆیەوە كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تیایداهاتووە :كە دروستكردنی متمانە لە ناوخۆدا لەسەر ئاستی هەرێمی و نێودەوڵەتی گرنگە، سیستمی سیاسیش متمانەی عێراقییەكانی وەرگرتەوە، جەختیشی لەوە كردەوە كە عێراق دەستوەردان لە كاروباری ئەوانی دیكەدا ناكات، لە هەمان كاتیشدا داوا لە كەسانی دیكە دەكات دەستوەردان لە كاروباری وڵاتەكەی نەكەن.
    ئاماژەی بەوەشدا : پێوویستە هەموو لایەك لەووتارەكەیدا پاڵپشتی حكومەت بكات،هەروەها دەبێت كاری هاوبەشی لەنێوان هەموو لایەكدا هەبێت،هەروەها هەوڵەكانمان لەسەر پاڵپشتیكردنی حكومەتەوەیە وئاماژەی بەوەشكرد كە عێراق لەماوەی ساڵانی 2022 و2023یاداشتنامەیەكی لێكتێگەیشتنی  ئەمنی لەگەڵ وڵاتان واژوو كردووە بەمەبەستی هاوكاری وئاڵوگۆڕی ئەزموونەكان.
    هێمای بۆ ئەوەش كرد كە سیستەمی سیاسی لە دوای ساڵی 2003 سەرقاڵی بابەتی ئەمنی و تەحەددیات بوو كە ڕێگرییان لێدەكرد لە ئەركەكانی، جەختیشی كردەوە مادەی هۆشبەر گەورەترین مەترسییە نەك داعش و ئەوەی دەوترێت لەسەر ژمارەی داعش لە عێراق ئەوەیە زیادەڕەوی تێدا كراوە.
    ناوبراو لە درێژەی قسەكانیدا وتی: هێزە ئەمنییەكانمان گەشەیەكی زۆریان بەخۆوە بینیوە و ئەزموونێكی گەورەیان لە مامەڵەكردن لەگەڵ تەحەددیاتی تیرۆردا بەدەستهێناوە، ئاماژەی بەوەشكرد كە حكومەتی عێراق نكۆڵی لە سوپاسگوزاری ئەو وڵاتانە ناكات كە یارمەتیان داوە ڕووبەڕووی تیرۆر ببێتەوە.
    هەروەها وتی :  كەناتۆ هێشتا لە عێراقدا ئامادەیە و هێزێكی ڕاوێژكارە نەك هێزی شەڕكەر، ئاماژەی بەوەشكرد حكومەتی عێراق چاوەڕوانی ئەنجامی ئەو لیژنانەیە كە هەڵسەنگاندن بۆ دۆخی عێراق و پێگەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەكەن، كە پرسێكی ناوخۆییە كە بەپێی پێویستی عێراق دیاری كراوە.
    جەختیشی لەوە كردەوە كۆدەنگییەكی سیاسی هەیە لەسەر ئەوەی عێراق  هێزی دەرەكی لێ دوور بكرێتەوە و ڕوونیشیكردەوە : هێزەكانی هاوپەیمانان بەدیلێك نین بۆ هێزە ئەمنییەكان، ئەوان لە هەلومەرجێكی دیاریكراودا هاتوون، ئەمڕۆش پێویست بە بوونی ئەوان ناكات،حكومەت یەكەم كەسە كە نیگەرانە لە بڕیاری كۆتاییهێنان بە ئەركەكانی هاوپەیمانی، و ئێمە ئەفسەری لێهاتوومان هەیە لە ناوەوەی لیژنەكانەوە كاردەكەن بۆ هەڵسەنگاندنی دۆخی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی.
    هەروەها وتی :  رژێمی سیاسی دوای ساڵی 2003 واقیعێكی قورسی میراتگری بە میرات گرتووە  كەبەبوونی گرووپەچەكدارەكان لەسەر خاەكەی،ئاماژەی بەوەكرد ساڵی 2023 ڕێككەوتنێكی ئەمنیمان لەگەڵ لایەنی ئێرانی ئەنجامدا، ئەنجامی ئەرێنیش لەماوەی چەند مانگێكدا بە دەستهات بەهۆی ئەوكێشەكان كە بۆ چەندین ساڵ بەردەوام بوون.
    هەروەها ووتیشی : خولی دووەمی كۆبوونەوەمان لەگەڵ توركیا هەیە، بۆ چارەسەركردنی بارودۆخی پارتی كرێكارانی كوردستان، سەرۆك وەزیرانیش ڕێنمایی كردین بۆ خێراكردنی مامەڵەكردن لەگەڵ ئەم مەلەفی گرنگە.
    ئەعرەجی كەمپی هۆلی سوریای بە بۆمبێكی كاتیی داندراوە وەسف كرد و ئاماژەی بەوەدا كە عێراق 1924 خێزانی عێراقی لەم كەمپە گەڕاندەوە كە 7556 هاووڵاتی عێراقی بوون، لەنێویاندا 1200 خێزانی عێراقی كە گەڕاونەتەوە ناوچە ڕەسەنەكانیان و ئێمەش هەمانە هیچ كێشەیەكی كۆمەڵایەتی لەم ڕووەوە نییە.
    داوای لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی كرد هاوڵاتیان لەم كەمپە بكشێننەوە، ئاماژەی بەوەشكرد : تا ئێستا تەنها 24 وڵات وەڵامیان داوەتەوە و لە كۆی 60 وڵات هاووڵاتییەكانیان گەڕاندووەتەوە.