بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە ئەنجوومەنی نوێنەران بە سەرۆكایەتیی سەرۆكی پەرلەمان بە وەكالەت موحسین مەندەلاوی، دانیشتنی خۆی ئەنجامدا.
بەشی ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەران لە بەیاننامەیەكدا كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تیایدا هاتووە : محسین مەندەلاوی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران بە وەكالەت، كارەكانی دانیشتنی ژمارە (9)ی كردەوە كە لەخولی پێنجەمی هەڵبژاردنی، ساڵی سێیەمی یاسادانان، خولی یەكەمی یاسادانان.
بەشی ڕاگەیاندن ووتیشی: دانیشتنەكە بە ئامادەبوونی 171 پەرلەمانتار بەڕێوەچوو.