لەناوبردنی بازرگانێك لە نەینەوا كە 40 هەزار حەبی مادەی هۆشبەری پێبوو.

ئەمنی
  • 24-02-2024, 12:49
  • +A -A

    بەغدا - INA
    بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی ئەمڕۆ شەممە لەناوبردنی بازرگانێكی ماددەی هۆشبەری ڕاگەیاند، كە لە پارێزگای نەینەوا بە هەڵگرتنی 40 هەزار حەبی ماددەی هۆشبەر .
    لە بەیاننامەیەكی بەڕێوەبەرایەتییەكەدا كەدەست بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تێیدا هاتووە : بەپێی زانیارییە هەواڵگرییە دروستەكان لە فیرقەی 20، بە هەماهەنگی لەگەڵ دەزگای هەواڵگری عێراق و بە هاوكاری هێزێك لە لیوای 60، و لە ڕێگەی جێبەجێكردنی ئەركێكی دیاریكراوەوە، بووە هۆی دەستگیركردنی بازرگانێكی ماددە هۆشبەرەكان لە ناوچەی ئوم زیبان سەر بە قەزای شەنگال لە پارێزگای نەینەوا.
    لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە : تۆمەتبارەكە بە هەڵگرتنی (40) هەزار حەبی ماددە هۆشبەرەكانی كپتاگۆن دەستگیركرا، ئاماژەی بەوەشكردووە تۆمەتبار و كەرەستەی ماددە هۆشبەرەكان دوای تەواوكردنی ڕێكارە یاساییە پێویستەكان ڕادەستی لایەنە پەیوەندیدارەكان كراون.