دوای كردنەوەی پاڵاوگەی بێجی،ستایشی بەرفراوانی پەرلەمانتاران بۆ هەوڵەكانی سەرۆك وەزیران كرا

بەدواداچوون و ڕاپۆرت
  • 24-02-2024, 12:08
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەو هەنگاوە زۆرانەی محەممەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران بەتایبەتی لە پاڵپشتیكردنی ئابووریی نیشتمانیدا ئەنجامیداوە، ستایشی بەرفراوانی بازنەكانی پەرلەمانتارانی لێكرا، هەوڵەكانیشی لەلایەن ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانەوە پێشوازیی و پشتیوانیان لێكرا، بەتایبەتی لەگەڵ كردنەوەی پاڵاوگەی بێجی دوای پچڕانێك كە نزیكەی (10)ساڵی خایاند، ئێمە ئەم هەنگاوانە لەبەرچاو دەگرین، وەك پشتڕاستكردنەوەی پابەندبوونی حكومەتی عێراق بە خشتە كاتییەكانی كە بەڵێنی بە خۆی داوە لە بەرنامەی حكومەتەكەیدا.
    پابەندبوونی حكومەت
    لەمبارەیەوە وتەبێژی فەرمی لیژنەی نەوت و گاز و سامانە سروشتییەكان،پەرلەمانتار عەلی شەداد لە بەیاننامەیەكدا كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە وتیایداهاتووە  : كردنەوەی پاڵاوگەی نەوتی بێجی پابەندبوونی حكومەتی عێراق بەخشتە كاتییەكانی كە بەڵێنی بە خۆی داوە لە بەرنامەی حكومەتەكەیدا، كە لە ڕێگەیەوە هەوڵدەدات ئاستی وڵات لە هەموو ئاستەكاندا بەرز بكاتەوە، ئاماژەی بەوەشكرد كە پاڵاوگەی بێجی كە دوای  زیاتر لە دە ساڵ وەستابوو و نۆژەنكرایەوە، بەشدار دەبێت لە گەیشتن بە خۆبژێوی وڵات لە وەرگیراوەكانی نەوت و كاردەكات بۆ دابینكردنی (3500 - 4500) تۆن غازی شل ڕۆژێكدا (5500) ملیۆن لیتر بەنزین لە ڕۆژێكدا ،جگە لە ( 5500) ملیۆن لیتر نەفت لە ڕۆژێكدا و (3300) ملیۆن لیتر رۆنی غاز لە ڕۆژێكدا.
    ئاماژەی بەوەشكرد : هەوڵەكان بۆ نۆژەنكردنەوەی پاڵاوگەی بێجی بە بەشێكی گرنگ و ستراتیژی دادەنرێت لە ستراتیژی حكومەت بۆ بەرزكردنەوەی تواناكانی بەرهەمهێنانی نیشتمانی و باشتركردنی كوالێتی بەرهەمە نەوتییەكان.
    شەداد جەختی لەوە كردەوە گرنگی بەهادان بەو هەوڵانەی هەموو لایەنەكان لە نۆژەنكردنەوەی پاڵاوگەكە و گەڕاندنەوەی بۆ شوێنێكی بەرزی ئابووری، بە ئاماژەدان بەوەی سەرۆك وەزیران ستایشی ئەو هەوڵانەی كرد، لەوانەش ئەو هەوڵانەی لیژنەی نەوت و غازی پەرلەمان لە بەدیهێنانی ئەم دەستكەوتە ئابوورییە گەورەیەدا داوە.
    بەڵگەی جددی حكومەت
    لای خۆیەوە نوێنەری پەرلەمان عەلا سوكەر لە بەیاننامەیەكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە وتیایداهاتووە :  كردنەوەی پاڵاوگەی شیمال لە قەزای بێجی، جددی حكومەتی محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی  وەزیران لە كاركردندا نیشان دا و جێبەجێكردنی بەرنامەی حكومەتەكەی، ئاماژە بەوە دەكات كە ئەوەی حكومەتی عێراق كردوویەتی نۆژەنكردنەوەی پاڵاوگەی شیمال لە قەزای بیِجی لەلایەن كادیرانی عێراقییەوە جددیەتی ئەوان لە كاركردن و جێبەجێكردنی هەموو بڕگەكانی بەرنامەی حكومەت پشتڕاستدەكاتەوە، و ڕەنگە ئەمە بۆ یەكەمجار ڕووبدات .
    سوكەر ووتیشی : پاڵاوگەكە بە تێچووی كەم نۆژەنكرایەوە بۆ كاركردن، دوور لە ئاڵۆزییەكانی كۆمپانیا بیانییەكان،سوپاسی خۆی بۆ سەرۆك وەزیران و هەموو ئەو كەسانە دەربڕی كە كاریان كرد بۆ گەڕاندنەوەی كار لەم پاڵاوگەیەدا.
    هەنگاوی ستراتیژی
    جگە لەوەش ئەندامێكی لیژنەی دەستپاكی پەرلەمان، پەرلەمانتار ئینتیسار مالیكی لە بەیاننامەیەكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە وتیایداهاتووە:  هەوڵەكان خێراتر دەبن بۆ نۆژەنكردنەوەی پاڵاوگەی بێجی لەژێر چاودێری حكومەتەكەماندا، هەنگاوێكی ستراتیژییە كە ڕەنگدانەوەی خۆبەخشی حكومەتە بۆ بەدەستهێنانی خۆبژێوی و بەهێزكردنی پیشەسازییەكە.
    هەروەها پەرلەمانتالا زەیتون دولەیمی لە بەیاننامەیەكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە تیایداهاتووە:  ئێمە شاهیدی هەوڵە ماندوونەناسەكانی حكومەتی عێراقین بۆ نۆژەنكردنەوەی پاڵاوگەی بَیجی، جەختیشی لەوە كردەوە كە هەنگاوێكی گەورەیە بەرەو بەرزكردنەوەی خۆ بەس و گەیشتن بە سەقامگیری ئابووری.ئەم هەنگاوە مۆدێلێكی جیاواز بەرەو بەهێزكردنی پیشەسازی ناوخۆیی بە دەستی نیشتمانپەروەری عێراقی ملیۆنان دۆلاری پاشەكەوت كرد.
    دەستكەوتی گەورە
    لای خۆیەوە نوێنەری پەرلەمان ئەحمەد جبوری لە پۆستی بلۆگەكەیدا لەسەر پلاتفۆرمی (X)، دواتر ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەدواداچوونی بۆكرد و وتی : ئەو دەستكەوتە گەورانەی لەسەرجەم ئاستەكاندا لەلایەن حكومەتەوە ئەنجامدراوە، كە بەرزترن لە سەقفی بەرنامەی بۆ داڕێژراوی حكومەت، ڕەنگدانەوەی بەڕێوەبردنی ژیرانە، بەدواداچوونی بەئەمەك و هەوڵی گەورە كە لەلایەن سەرۆك وەزیران محەمەد شیاع سودانی ئەنجام دەدرێت، بە چاودێری ڕاستەوخۆی هەموو وەزارەتەكان و دامەزراوەكانی دەوڵەت.
    لە بەرامبەردا نوێنەری پەرلەمان عالیە نسەیف لە پۆستێكی بلۆگدا لەسەر پلاتفۆرمی (X)، دواتر ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)بەدواداچوونی بۆ كرد و وتی : نۆژەنكردنەوەی پاڵاوگەی شیمال لە قەزای بێجی لەلایەن كادیرانی عێراقەوە لە ماوەیەكی پێوانەیی و لەئەگەری ڕەوانەی كۆمپانیا بیانییەكان بكرایە، دەوڵەت ناچار دەبوو تێچووی زۆر بدات.
    ئاماژەی بەوەشكرد: سوپاس بۆ سەرۆك وەزیران و ستافی ئەندازیاری و هەموو ئەو كەسانەی كە بەشدارییان لە نۆژەنكردنەوەی پاڵاوگەكەدا كردووە.
    هەنگاوێكی یەكلاكەرەوە
    هاوكات پەرلەمانتار سامر زیبان لە پۆستی بلۆگەكەیدا لەسەر پلاتفۆرمی (X)، دواتر ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەدواداچوونی بۆ كرد و وتی: هەوڵەكانی حكومەت بۆ نۆژەنكردنەوەی پاڵاوگەی بێجی ڕەنگدانەوەی پابەندبوونیەتی بە بەهێزكردنی پیشەسازی نیشتمانی و گەیشتن بە خۆ- بەسبوون لە كەرتی نەوتدا، هەنگاوێكی یەكلاكەرەوە بەرەو بەهێزكردنی ئابووری ناوخۆیی و بەدەستهێنانی سەربەخۆیی وزە.
    ئاماژەی بەوەشكرد: حكومەتەكەمان بە ئیرادە و خۆبەخشییەوە لە پشت هەوڵەكانی نۆژەنكردنەوەی پاڵاوگەی بێجی وەستاوە، هەنگاوێكی یەكلاكەرەوەیە بەرەو بەهێزكردنی پیشەسازییەكەمان و گەیشتن بە خۆبژێوی، جەختیشیكردەوە : ئێمە پشتگیری پیشەسازی نیشتمانی دەكەین بۆ بەدەستهێنانی گەشەسەندنی بەردەوام.
    لای خۆیەوە پەرلەمانتار حەسەن قاسم خەفاجی لە پۆستێكی بلۆگدا لەسەر پلاتفۆرمی (X) كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەدواداچوونی بۆ كرد و ئاماژەی بەوەدا : كە پاڵاوگەی شیمال بۆ ژیان لێدەدا ، جەختی لەوە كردەوە كە پاڵاوگەی شیمال بە ژیانەوە زیندووە و دەستكەوتێك كە پاڵپشتی ئابووری نیشتمانی دەكات و خۆبژێوی لە بەرهەمە نەوتییەكان بەدەست دەهێنێت.
    لە درێژەی قسەكانیدا وتی: سوپاس بۆ سەرۆك وەزیران محەمەد شیاع سودانی، بۆ هەوڵە ماندوونەناسەكانی لە نۆژەنكردنەوەی پاڵاوگەی شیمال لە قەزای بێجی.
    هەروەها نوێنەری یەحیا محەممەدی ستایشی هەنگاوەكانی سەرۆك وەزیران و هەوڵە ماندوو نەناس و بەردەوامەكانی بۆ جێبەجێكردنی بەرنامەی حكومەت كرد.
    محەممەدی لە پۆستی بلۆگەكەیدا لەسەر پلاتفۆرمی (X)، دواتر ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەدواداچوونی بۆ كرد و وتی: دەستخۆشی لە هەموو ئەو هەنگاوانە دەكەین كە سەرۆك وەزیران دەینێت و هەوڵە ماندوونەناس و بەردەوامەكانی بۆ جێبەجێكردنی بەرنامەی حكومەت، بە تایبەتی لە ئاستی خزمەتگوزاریدا، كە دوایینیان كردنەوەی پاڵاوگەی شیمال لە قەزای بێجی و دەستپێكردنەوەی كارەكان بووتێیدا.
    وویستی راستگۆیانە
    لای خۆیەوە پەرلەمانتار نیسان زایر لە پۆستی بلۆگەكەیدا لەسەر پلاتفۆرمی (X)، و دواتر ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەدواداچوونی بۆ كرد و وتی :  نۆژەنكردنەوەی پاڵاوگەی بێجی لە ماوەیەكی پێوانەییدا گوزارشت لە خواستێكی دڵسۆزی حكومەت دەكات بۆ پاراستنی سامانی عێراق لە بەفیڕۆدان و لەدەستدانی سەرچاوەی هاوردەكردن و بۆ بەهێزكردنی ئاسانكارییەكان نەوت و فراوانكردنی بۆ پاڵپشتی ئابووری عێراق.
    ئاماژەی بەوەشكرد: داوا لە سەرۆك وەزیران و كادیرە دڵسۆزەكانی دەكەین بەرنامەی حكومەت جێبەجێبكەن، شاهیدی گۆڕانكاری لە دۆخی خزمەتگوزاری و ئابووری عێراق دەبین.
    هەروەها پەرلەمانتارساهیرە جبوری لە پۆستی بلۆگەكەیدا لە پلاتفۆرمی (X) و ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەدواداچوونی بۆ كردووە و وتی :  كە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ حكومەتی سەرۆك وەزیران لە ڕێگەی بەدواداچوونەكانی لە هەموو ئاستەكاندا، پابەندبوون و جددیەتی خۆی دەسەلمێنێت لە جێبەجێكردنی بەرنامە سیاسییەكەی بە شێوەیەك كە بەرژەوەندی میللەت بەدەستبهێنێت و عێراق لە ڕووخساری شارستانی خۆیدا پیشان بدات كە لەگەڵیدا دەگونجێت.
    ئاماژەی بەوەشكردووە : نۆژەنكردنەوەی پاڵاوگەی شیمال لە بێجی بە دەستی  نیشتمانی بەڵگەیەكی یەكلاكەرەوەیە لەسەر پەرۆشی سەرۆك وەزیران بۆ دەستكەوتە نیشتمانییەكان.


    هەوڵی ناوازە
    لای خۆیەوە نوێنەری پەرلەمان عەقیل فەتلاوی لە پۆستی بلۆگەكەیدا لەسەر پلاتفۆرمی (X) كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)بەدوا داچوونی بۆ كرد و وتی :  كە بە هەوڵە ناوازەكانی حكومەت بۆ نۆژەنكردنەوەی جومگەیەكی گرنگ و بنەڕەتی لەكەرتی نەوت، كە پاڵاوگەی بێجی نوێنەرایەتی دەكات، هەنگاوی كۆنكرێتی حكومەت نراوە بەرەو بەدەستهێنانی كارایی و بەرزكردنەوەی توانا و پێویستە سەرچاوەكانمان بە شێوەیەكی كارا و بە هەوڵی پاكی عێراقی بەڕێوەببەین.
    دوێنێ هەینی محەممەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی  پاڵاوگەی شیمالی لە بێجی كردەوە، دوای نۆژەنكردنەوەی كە زیاتر لە 10 ساڵی خایاند.