فەرماندەی گشتی جەخت لە دابینكردنی تەكنۆلۆژیای سەردەمیانە بۆ دەزگا هەواڵگرییەكان دەكاتەوە

سیاسی
  • 24-02-2024, 10:40
  • +A -A

    بەغدا -  INA
    سەرۆك وەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان محەمەد شیاع سودانی جەختی لەسەر پێویستی دابینكردنی هەموو پێداویستییەكان و تەكنۆلۆژیای سەردەمیانە بۆ دەزگا هەواڵگرییەكان كردەوە.
    فەرمانگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراق (INA) گەیشتووە وتیایدا هاتووە : سەرۆك وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان محەمەد شیاع سودانی، ئێوارەی دوێنێ هەینی سەردانێكی بۆبارەگای دەزگای هەواڵگری و لێكۆڵینەوەی فیدراڵی كرد و لەو ماوەیەدا كۆبوونەوەیەكی لەگەڵ بەرپرسانی دەزگای هەواڵگری ئەنجامدا، بە ئامادەبوونی وەزیری ناوخۆ و بەرپرسی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی و جێگری ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان.
    لە میانی دیدارەكەدا سەرۆك وەزیران جەختی لە گرنگی هەوڵە هەواڵگرییەكان و پێویستی سەقامگیركردنی دۆخی ئەمنی كردەوە، ئاماژەی بەوەشكرد : ئەو هەوڵەی حكومەت لە پرۆسەی ئاوەدانكردنەوە و بیناسازیدا دابینی دەكات پێویستی بە هەوڵێكی ئەمنی هاوتەریب هەیە بۆ پاراستنی ئەو دەستكەوتانەی كە بەدەست هاتوون و بەردەوامن لە دابینكردنی كەشێكی گونجاو بۆ جێبەجێكردنی ئەو پلانانەی كە داڕێژراون.
    ئاماژەی بەوەشكردووە : رێنماییەكان بۆ بەردەوامبوون لە كاركردن لەسەر پڕۆژەكان بەدرێژایی ڕۆژەكە بەدی نایەت،تەنها بەبوونی ئاسایش نەبێت،چونكە لە ئاست ئاستەنگەكاندایە.
    فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان ئاماژەی بەوەدا كە كەسانێك هەن دەیانەوێت ئاستەنگ لە هەوڵی خزمەتگوزاری و ئۆپەراسیۆنەكانی ئاوەدانكردنەوە و گەشەپێدان دروست بكەن، جەختیشی لەوە كردەوە كە ئەم هەوڵانە حكومەت لە بەردەوامبوون لە پلانی بیناسازی و ئاوەدانكردنەوە و پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییەكان دوور ناخاتەوە.
    سودانی جەختی لەوە كردەوە  : دابینكردنی هەموو ئەو پێداویستی و تەكنەلۆجیای سەردەمیانە كە دەزگا هەواڵگرییەكان بتوانن كارەكانیان بە شێوەیەكی پیشەیی ئەنجام بدەن، و بە شێوەیەك كە ئاسایش لە هەموو ناوچەكان بەرز بكاتەوە.