لە بەغداد و بابل 17 تۆمەتبار بە دۆسیەی یاسایی جۆراوجۆر دەستگیردەكرێن

ئەمنی
  • 23-02-2024, 21:50
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ هەینی، فەرماندەیی پۆلیسی فیدراڵی، دەستگیركردنی 17 تۆمەتباری بە دۆسیەی یاسایی جۆراوجۆر لە بەغداد و بابل ڕاگەیاند.
    فەرماندەیی پۆلیسی فیدراڵی، لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: لە چوارچێوەی ئەو ئۆپەراسیۆنە ئەمنیانەی كە لەلایەن هێزەكانی پۆلیسی فیدراڵیەوە ئەنجامدراون بۆ بەدواداچوونی ئەو كەسانەی لەلایەن دەسەڵاتی دادوەرییەوە داواكراون بۆ ئەوەی سزای دادپەروەرانەی خۆیان وەربگرن، توانرا بە پاڵپشتی هەوڵی هەواڵگری 17 تۆمەتبار بە دۆسیەی یاسایی جیاواز وەك (دزی، هەڵگرتنی چەكی بێ مۆڵەت، دەستدرێژی بە ئەنقەست، هەڕەشە، شەڕ، ساختەكاری، و بیناكردن لەسەر زەوی كشتوكاڵی) لە پارێزگاكانی بەغداد و بابل دەستگیركران.
    ئاماژەی بەوەشكرد: تۆمەتباران لەگەڵ ئەو كەلوپەلانەی دەستیان بەسەردا گیراوە ڕەوانەی لایەنە پەیوەندیدارەكان كران بۆ تەواوكردنی ڕێكارە پێویستەكانی لێكۆڵینەوە و یاسایی بەرامبەریان.