هەردوو یانەی دهۆك و نەورۆز سەركەوتنیان تۆماركرد

وەرزش
  • 23-02-2024, 21:16
  • +A -A

    هەولێر-INA
    ئەمڕۆ هەینی هەردوو یانەی دهۆك و یانەی نەورۆز توانیان سێ خاڵ لە گەڕی 16 لە خولی ئەستێرەكانی عێراق بەدەستبهێنن.
    یانەی دهۆك لە یاریگای خۆیدا میوانداری یانەی كەربەلای كرد و توانی  بەدوو گۆڵ بەرمبەر بە گۆڵێك لە یانەی كەربەلا بباتەوە.
    لە خولەكی 52 یانەی دهۆك گۆلی یەكەمی لەرێگەی یاریزان عیماد لواتی تۆماركرد، دواتر لە خولەكی 77 ناوبژیوان لێدانی سزایەكی بۆ یانەی دهۆك هەژماركرد و یاریزان زیاد ئەحمەد گۆڵی دووەمی بۆ دهۆك تۆماركرد، لە خولەكی 81 یاریزان عەلی ساڵح توانی گۆڵێك بۆ یانەی كەربەلا تۆمار بكات و یاریەكە بە ئەنجامی 2 – 1 كۆتایی هات و یانەی دهۆك بوو بە خاوەنی سێ خاڵی یارییەكە
    بۆیە یانەی دهۆك بەكۆكردنەوەی 27 خاڵ لە ریزبەندەی سێیەمی خولەكەیە و كەربەلایش بە 13 خاڵ لە ریزبەندی هەژدەهەمی خولەكەیە.
    هەروەها یانەی نەورۆز لە دەرەوەی یاریگای خۆی توانی یانەی نەفتی وەسەت بەچوار گۆڵ بباتەوە، مەروان حوسێن توانی دوو گۆڵی یارییەكە لە گێمی یەكەم تۆمار بكات و بەم شێوەیە گێمی یەكەم تەواو بوو.
    كوڕانی وەلی كەریم گێمی دووەم بەشێوەیەكی بەهێزتر دەركەوت  یاریزان ئۆلیڤێرا توانی لە خولەكی 50 گۆڵی سێیەم بۆ نەورۆز تۆماربكات و هەروەها یاریزان ئەحمەد مەحمەد چوارەم بۆ یانەكەی وەلی كەریم تۆمار بكات.
    بەم بردنەوەیش یانەی نەورۆز بوو بەخاوەن 26 خاڵ لە ریزبەندی چوارەمی بەدەستهێناو یانەی نەفتی وەسەتیش بە كۆكردنەوەی حەوت خاڵ لە ریزبەندی مایەوە.