دوو گەشتیار لە دەروازەی عەرعەر دەستگیردەكرێن كە 88 ماستەركارتییان پێگیراوە و ئامادەییان كردبوو بۆ بردنی بە قاچاغ  

ئەمنی
  • 23-02-2024, 20:26
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ هەینی، دەستەی دەروازە سنوورییەكان دەستگیركردنی دوو گەشتیاری ڕاگەیاند كە (88) ماستەركارتیان پێبوو كە بۆ قاچاغكردن لە بەندەری عەرعەر ئامادەیان كردبوو.
    دەستەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: بەڕێوەبەرایەتی دەروازەی سنووری عەرعەر، لەئەركێكی هاوبەشدا لەگەڵ بنكەی گومرگ و پۆلیسی گومرگ، لەڕێگەی پشكنینی وردی خەڵك و كەلوپەلەوە، توانیان (2) گەشتیاری عێراقی دەستگیربكەن كە (88)  ماستەركارتیان پێبوە بەبێ ئەوەی ڕایبگەیەنن.
    ئاماژەی بەوەشكرد: لیژنەیەكی هاوبەش پێكهێنرا، ڕاپۆرتی دەستگیركردنیان ڕێكخرا، تۆمەتباران ڕەوانەی بنكەی پۆلیسی گومرگی عەرعەر كران بۆ ئەوەی ڕێكاری یاسایی گونجاو بەرامبەریان بگیرێتەبەر.