بەغداد - INA
ئەمڕۆ هەینی، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی فوراتی ناوەڕاستی حەشدی شەعبی عەلی حەمدانی، ڕایگەاند: پلانی ئەمنی بۆ سەردانكەرانی شەعبانیە كەوتۆتە بواری جێبەجێكردنەوە.
حەمدانی لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: پلانی ئەمنی تایبەت بۆ سەردانی ناوەڕاستی شەعبان، ساڵیادی لەدایك بوونی ئیمامی مەهدیی، ئەمڕۆ كەوتە بواری جێبەجێكردنەوە، و وتیشی: یەكەكان خراونەتە دۆخی ئامادەباشی لە پارێزگای كەربەلای پیرۆز و ئەو پارێزگایانەی پلانەكە دەیانگرێتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد: دەستەی حەشدی شەعبی پلانێكی گرنگی بۆ پاراستنی سەردان و جووڵەی سەردانكەران لە ناوەوە و دەرەوەی كەربەلای پیرۆز داڕشتووە، و وتیشی: چەندین ئۆپەراسیۆنی تایبەتی پێشوەختە لەو ناوچانە ئەنجام دراون.
حەمدانی رونیشیكردەوە: هێزەكانی حەشدی شەعبی پلانێكی خزمەتگوزارییان بۆ چاودێری پزیشكی، گواستنەوە، و پشتیوانی لە كاروانەكانی حسێن داڕشت، لەگەڵ هەوڵێكی میدیایی، وتیشی: پلانی ئەمنی و خزمەتگوزاری بە سەرپەرشتی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان و لیژنەی باڵای ئاسایش بەڕێوەدەچێت بۆ سەرپەرشتیكردنی سەردانەكان بە هەماهەنگی و هاوكاری لەگەڵ هێزە ئەمنییەكان و مەزارگە پیرۆزەكان.