بەغداد - INA
ئەمڕۆ هەینی، دەزگای ئاسایشی نیشتمانی ئازادكردنی كەسێكی رفێنراو و دەستگیركردنی رفێنەرەكانی لە پارێزگای دیوانیە ڕاگەیاند.
ئاژانسەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: مەفرەزەكانی دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی دوای وەرگرتنی زانیاری سەبارەت بە حاڵەتی ڕفاندنی هاووڵاتییەك لە پارێزگای دیوانیە و بە پشتبەستن بە هەوڵی تەكنیكی و مەیدانی و دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی دادوەری پێویست، توانیان شوێنی ڕفێنراوەكە دیاری بكەن و هێزێك ڕەوانەی شوێنی دیاریكراو بكەن، لە ئەنجامدا ڕفێندراوەكە ئازادكرا و باندە ڕفێنەرەكەش كە پێكهاتبوو لە (4) كەس لەنێویاندا ژنێك دەستگیركران.
ئاماژەی بەوەشكرد: ئەندامانی باندەكە دانیان بەوەدا ناوە كە ڕفێنراوەكەیان بردووە بۆ ماڵەكەیان و بۆ ماوەی چەند ڕۆژێك بەستوویانەتەوە، هەروەها مامەڵەیان لەگەڵ خێزانەكەی كردووە بەبڕی (60) ملیۆن دیناری عێراقی، یان كوشتنی.
جەختیشیكردەوە: تۆمەتباران ڕەوانەی دەسەڵاتی دادوەری تابەتمەند كراون بۆ ئەوەی سزای دادپەروەرانەیان وەربگرن.