هەڵوێستی ئەنجومەنی نوێنەران سەبارەت بە خشتەكانی بودجەی ساڵی 2024

سیاسی
  • 23-02-2024, 13:52
  • +A -A

    بەغداد  - INA
    ئەمڕۆ هەینی، لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران داوای خێراكردنی ناردنی خشتەی بودجەی ساڵی 2024 بۆ پەسەندكردنی كرد، و هاوكات بابەتی زیادكردنی دەرماڵە بۆ فەرمانبەرانی ئاستی خوارەوە ڕووندەكاتەوە.
    ئەندامی لیژنەكە مستەفا كەرعاوی، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: دواین بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران سەبارەت بە مووچەی هەندێك لە پلەكانی فەرمانبەران زیادكردنی 50%ی دەرماڵە بوو بۆ پۆلەكانی دەیەم و نۆیەم و هەشتەم و ئەمەش دوایین نوێكارییە لەسەر زیادكردنی مووچە.
    ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: تا ئێستا خشتەكانی بودجەی ساڵی 2024 نەگەیشتوونەتە ئەنجوومەنی نوێنەران، و داواشی كرد، خێرا بكرێت لە ناردنی خشتەكان لە حكومەتەوە بۆ ئەوەی بتوانرێت لەناو ئەنجومەنی نوێنەران پەسەند بكرێن و دۆخی ئابووری و دارایی بە شێوەیەكی دروست بگەڕێندرێتەوە.