بەغداد - INA
ئەمڕۆ هەینی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، پاڵاوگەی باكوری لە بێجی كردەوە.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكی كورتدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، دوای نۆژەنكردنەوەی پاڵاوگەی باكوری لە بێجی كردەوە، و كە بۆ ماوەی زیاتر لە 10 ساڵ بوو وەستابوو.