بەغداد - INA - حەسەن فواز
وێنەگر: عەلی هاشم
ئەمڕۆ پێنجشەممە، كۆمپانیای سیمنزی ئەڵمانی بۆ وزەی گشتی لە عێراق، تەئكیدی لە بەردەوامبوونی كارەكانی بۆ زیادكردنی قەبارەی بەرهەمهێنانی كارەبا بۆ تۆڕی نیشتمانی لە عێراق كردەوە، هاوكات رادەستكردنی 15 وێستگەی لاوەكی راگەیاند.
بەڕێوەبەری جێبەجێكاری كۆمپانیای سیمنز لەعێراق موهەنەد سەفار لە لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕایگەیاند: كارەكانی كۆمپانیاكە لە عێراق نزیكەی 80 ساڵە بەردەوامە، لەو ماوەیەدا خزمەتگوزاری جۆراوجۆری پێشكەش كردووە، لەنێویاندا پشتگیری وزەی كارەبا.
ئاماژەی بەوەشكرد: كۆمپانیاكە لە ئێستادا لە عێراق ئامادەیە بۆ هاوكاریكردنی وەزارەتی كارەبا لە زیادكردنی ڕێژەی بەرهەمهێنان و گواستنەوە و دابەشكردنی وزە، ئەمە جگە لە بەرزكردنەوەی توانای تۆڕی نیشتمانی.
رونیشیكردەوە: كۆمپانیاكە لەسەرەتای ئەمساڵ پڕۆژەی وزەی لەگەڵ حكومەت و بەسەرپەرشتی سەرۆك وەزیران محەمەد شیاع سودانی، لە بەرلین واژۆكرد، كە گرێبەستی درێژخایەنی لەخۆگرتبوو بۆ پاراستنی وێستگە گشتییەكان و زیادكردنی كاراییەكانیان، و وتیشی: ئامانج لەم گرێبەستانە پشتگیریكردنە لە سەقامگیری و دابینكردنی تۆڕی نیشتمانی.
ئاشكراشیكرد: كۆمپانیاكە بە خێرایی كاردەكات بۆ دانانی 40 یەكەی ساردكەرەوە، كە نزیكەی 800 مێگاوات زیادكردووە بۆ تۆڕی نیشتمانی لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا، و وتیشی: ئەم زیادبوونە لەگەڵ رادەستكردنی 15 وێستگەی لاوەكی لە فوراتی ناوەڕاست و باشوور و ئەنبار و ڕۆژئاوای موسڵ بووە، كە گرنگترین شتە تا ئێستا بە ئەنجامدراوە.
جەختیشیكردەوە: كۆمپانیاكە بەردەوامە لە كاركردن بۆ زیادكردنی توانای بەرهەمهێنان لەڕێگەی بەردەوامبوونی چاككردنەوە.