بەغداد - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، تەئكیدی لە گواستنەوەی پەیوەندی دوو قۆڵی لەگەڵ واشنتۆن كردەوە كە بەپێی رێككەوتنی چوارچێوەی ستراتیژی بەڕێوەدەچێت.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، پێشوازیكرد لە ئەندامی لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی كۆنگرێسی ئەمریكا سیناتۆر كریستوفەر كونز.
بەپێی بەیاننامەكە، سەرۆك وەزیران گرنگی هاوبەشی نێوان عێراق و ئەمریكای ڕوونكردەوە، و جەختی لە گواستنەوە بۆ پەیوەندییەكی دوو قۆڵی كرد كە بە ڕێككەوتنی چوارچێوەی ستراتیژی نێوان هەردوو وڵات بەڕێوەدەچێت، دوای تەواوكردنی ئەركەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، بەپێی خشتەی كاتی دیاریكراو.
تەئكیدیشیكردەوە: لە سەر پێویستی ڕاگرتنی شەڕی غەززە و كۆتاییهێنان بە شەڕی جینۆساید كە لە لایەن هێزەكانی داگیركەرەوە ئەنجامدەدرێت، بە تایبەت لەگەڵ نزیكبوونەوەی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز.
لای خۆیەوە سیناتۆر كونز رایگەیاند: كە گەشتەكەی بۆ ناوچەكە و دیداری لەگەڵ سەرۆك وەزیران لەسەر داوای سەرۆك جۆ بایدن بووە، هەروەها ئاماژەی بە قووڵی هاوبەشی نێوان ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا و عێراق و پێویستی فراوانكردنی بۆ گرتنەخۆی لایەنە ئابووری و كولتووری و تەندروستی و ئەمنییەكان كرد كە بەگوێرەی كۆبوونەوەكانی لیژنەی باڵای سەربازی ئەنجام دەدرێت.
وتیشی: پێویستە سەقامگیری و ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئاگربەست لە غەزە و خاكی فەڵەستین بەدی بهێنرێت.