وەزیری ناوخۆ تەئكید لە پلانی نوێ بۆ بەهێزكردنی ئاسایشی سامەڕا دەكاتەوە

ئەمنی
  • 22-02-2024, 20:12
  • +A -A

    بەغداد  - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، عەبدولئەمیر شەمەری وەزیری ناوخۆ، تەئكیدی لە پلانی نوێ بۆ بەهێزكردنی ئاسایشی سامەڕا كردەوە.
     وەزارەتەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: عەبدولئەمیر ئەلشەمەری وەزیری ناوخۆ سەردانی فەرماندەیی شاری سامەرای كرد كە یەكشەممەی ڕابردوو بەرپرسیارێتی ئەمنیی وەرگیرا و ئەفسەرانی فەرماندەیی ئاڕاستە كرد كە پلانی نوێ دابڕێژن بۆ بەهێزكردنی ئاسایش و هاوكار بێت بۆ دروستكردنی كەشێكی سەلامەت و گونجاو بۆ خەڵك و سەردانكەرانی ئەم شارە پیرۆزە.
    ئاماژەی بەوەشكرد: وەزیر جەختی لە گرنگی پشتبەستن بە هەوڵە هەواڵگرییەكان و كامێرای چاودێری كرد بۆ سەپاندن و بەهێزكردنی ئاسایش.
    هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە، كە ئەم سەردانە بۆ فەرماندەیی سامەڕا بۆ زانینی پێداویستی ئەفسەر و ئەندامانە بۆ ئەوەی بتوانن ئەو ئەركانەی پێیان سپێردراوە لە چوارچێوەی ئەم كەرتە جێبەجێی بكەن.