عێراق پێداگری دەكات لەسەر پێویستی پابەندكردنی داگیركەری زایۆنی بۆ ڕاگرتنی پێشێلكارییەكانی بەرامبەر بە فەڵەستینییەكان

سیاسی
  • 22-02-2024, 19:52
  • +A -A

    بەغداد  - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، كۆماری عێراق لە بەردەم دادگای دادی نێودەوڵەتیی، تەئكیدیكردەوە: كە دەسەڵاتدارانی داگیركەری زایۆنی دەبێ پابەند بن بە ئەركی ڕێزگرتن لە مافی چارەنووسی گەلی فەلەستین و ڕاگرتنی پێشێلكارییەكان.
    وەزارەتی دەرەوە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: كۆماری عێراق بە شاندێكی وەزارەتی دەرەوە بە سەرۆكایەتی سەرۆكی بەشی یاسایی لە وەزارەتی دەرەوە، باڵیۆز حەیدەر شیاع بەڕاك، لە مورافەعە زارەكییەكاندا بۆ بۆچوونی ڕاوێژكاری لەسەر كردارەكانی قەوارەی زایۆنی كە كاریگەری لەسەر مافی مرۆڤی خەڵكی فەڵەستین لە ناوچە داگیركراوەكانی فەڵەستین هەیە، كە لە لایەن كۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكانەوە پێشكەشكراوە بۆ دادگای دادی نێودەوڵەتی.
    ئاماژەی بەوەشكرد: بەراك بەیاننامەی زارەكیی كۆماری عێراقی پێشكەش بە دادگا كرد لە دانیشتنی گشتی ڕۆژی پێنجشەممە 22ی شوباتی 2024، لە بەیاننامەكەیدا عێراق جەختی لەسەر گرنگی فەتوای دادگاكە كردەوە لە دابینكردنی رەگەزە یاساییە پێویستەكان بۆ بەهێزكردنی هەوڵەكان بە ئامانجی گەڕاندنەوەی ئاشتی و سەقامگیری لە فەڵەستین و ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
    لە بەیاننامەكەدا جەخت لەوەكراوەتەوە: كە دەسەڵاتدارانی داگیركەر ناچارن پابەند بن بە ڕێزگرتن لە مافی گەلی فەڵەستین بۆ دیاریكردنی چارەنووسی خۆیان و دەبێت دەستبەجێ پێشێلكارییەكانیان بوەستێنن بە ڕاگرتنی هەموو كردەوە و ڕێوشوێنێك كە ڕێگری لە خەڵكی فەڵەستین دەكات لە گەیشتن بە مافی ڕاگەیاندنی دەوڵەتی سەربەخۆیان بە پایتەختی قودسی شریف، لەوانەش كۆتایی هاتنی دەستبەجێی داگیركاری بە هەموو دەركەوتەكانی و ڕێوشوێن و پراكتیكەكانی و بەردەوامبوون لە ڕەتكردنەوەی مافە زەوتنەكراوەكانی گەلی فەلەستین.