سەرۆك وەزیران: حكومەت پرسی چاكسازی ئابووری و بانكی لە گرنگترین ئەولەویەتەكانی خۆی داناوە

سیاسی
  • 22-02-2024, 19:02
  • +A -A

    بەغداد  - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، تەئكیدیكردەوە: كە حكومەت پرسی چاكسازی ئابووری و بانكی لە گرنگترین ئەولەویەتەكانی خۆی داناوە.
    نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نرادووە، دەڵێت: ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، پێشوازی لە سەرۆكی هەرێمی كۆمپانیای فیزا بۆ ناوەڕاست و ڕۆژهەڵاتی ئەوروپای و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا ئەندرۆ تۆری و شاندی یاوەری كرد.
    بەپێی بەیاننامەكە، سودانی رایگەیاند: حكومەت پرسی چاكسازی ئابووری و بانكی لە گرنگترین ئەولەویەتەكانی خۆی داناوەو پێشوازی هاوكاری دەكات لەم بوارەدا، هەروەك ئاماژەی بە پەسەندكردنی سیستەمی پارەدانی ئەلیكترۆنی لە ئەنجومەنی وەزیران كرد.
    هەروەها سودانی، ستایشی هاوكارییەكانی كۆمپانیاكەی كرد لە فراوانكردنی تەكنەلۆژیای پارەدانی ئەلیكترۆنی و گۆڕینی دیجیتاڵی، جا لەڕێگەی ڕاهێنانی كرێكاران لە عێراق بێت یان لەڕێگەی بەشداریكردن لە پەروەردەكردن بۆ پرۆسەی پارەدانی ئەلیكترۆنی.
    لای خۆیەوە ئەندرۆ تۆری خواستی درێژەدان بە هاوكارییەكانی لەگەڵ بانكی ناوەندی عێراق و سەرجەم دامودەزگاكانی كەرتی بانكی عێراقی دەربڕی، و ئاماژەی بە گرنگیدانی كۆمپانیای فیزا كرد بۆ پاڵپشتیكردنی پلانەكانی حكومەتی عێراق بەرەو پارەدانی ئەلیكترۆنی و چاكسازی ئابووری و بانكی، لەڕێگەی ناساندنی چارەسەری پێشكەوتوو و تەكنەلۆجیا بۆ بازاڕ، هەروەها ئامادەیی خۆی بۆ هێنانی پسپۆڕ دەربڕی، جگە لە دامەزراندنی زیاتری عێراقی لە ئۆفیسەكەی لە بەغدا، بە ئامانجی گەیشتن بە 500 هەزار خاڵەكانی فرۆشتنی پارەدانی ئەلیكترۆنی لە عێراق.