بەغداد - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی ناوخۆ ڕایگەیاند: هێزەكانی پاسەوانی سنوور لە خاڵە سنوورییەكانی سەر سنووری عێراق و توركیا جێگیرن.
وەزارەتی ناوخۆ لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: لەژێر ڕێنمایی وەزیری ناوخۆ و بەدواداچوونی فەرماندەی هێزەكانی سنور بۆ پاراستنی تەواوی سنووری عێراق لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ لە دوورترین شوێنی باكووری عێراق، لە سەختترین بارودۆخی كەشوهەوا و سەختترین ناوچەدا، هێزێكی لیوای یەكی سنوور لە ژێر فەرماندەیی سنوورەكانی ناوچەی یەك توانیان بەرەو خاڵی سفری سنوور پێشڕەوی بكەن و خاڵە سنورییەكان بگرنە دەست و ئاڵای عێراق بەرزبكەنەوە لەسەر سنووری عێراق و توركیا لە ناحیەی شیلادزێ قەزای ئامێدی لە پارێزگای دهۆك كە پێشتر لەلایەن هێزەكانی پاسەوانی هەرێمی كوردستان بەڕێوەنەچووە.
ئاماژەی بەوەشكرد: بنكەكان بە تەكنەلۆژیای مۆدێرن تەیاركراون، لە چوارچێوەی هەوڵەكانی وەزارەتی ناوخۆدا دروست دەكرێن، كە سەركردایەتی هێزەكانی سنور نوێنەرایەتی دەكەن، بۆ كۆنترۆڵكردنی سنوورەكان بە شێوەیەكی كاریگەر بۆ چاودێریكردنی حاڵەتە گوماناوییەكان و ڕووبەڕووبوونەوەی كەسانی دەرەوەی یاسا.
لە یادی ١٠٤ ساڵەی دامەزراندنی سوپادا... مێژوویەکی گەشاوە و سەرکەوتنەکان لە داستانە گەورەکاندا