بەغداد - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی ناوخۆ تەئكیدی لە خواستی خۆی كردەوە، بۆ تەواوكردنی وەرگرتنی دۆسیەی ئەمنی، كە لە ئەمساڵدا دەگاتە 11 پارێزگا، هاوكات پلانی خۆی بۆ گەیشتن بەو ئامانجە ئاشكرادەكات.
وتەبێژی فەرمی وەزارەتی ناوخۆی عەمید میقداد میری، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: وەزارەتی ناوخۆ بە جددی كاری لەسەر وەرگرتنی دۆسیەی ئەمنی پارێزگاكان كردووەو لەسەر بنەمای پرۆسەی هەڵسەنگاندنی فراوان و بەدامەزراوەییكردنی سەرجەم پێكهاتەكانی وەزارەت بووە،و لە ماوەی ڕابردوودا سەركەوتوو بووە لە وەرگرتنی دۆسیەی ئەمنی لە 6 پارێزگا، و لە ماوەی ئەمساڵدا بەردەوام دەبین لە وەرگرتنی دۆسیەی ئەمنی پارێزگاكان و دەگاتە 11 پارێزگا.
ئاماژەی بەوەشكرد: ئێستا فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی سامەڕا بەتەواوی لەژێر دەستی وەزارەتی ناوخۆدایە، قۆناغی داهاتووش لە سەڵاحەدین و ناوەندی شار و نەینەوا و ئەنبار دەبێت، كە ناوەندە گرنگەكان لەوێ ڕادەستی وەزارەتی ناوخۆ دەكرێن، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكان لە دەرەوەی ناوەندی شارەكان دەمێننەوە.
رونیشیكردەوە: ئامادەیی وەزارەت بۆ وەرگرتنی دۆسیەی ئەمنی بە ڕێژەیەكی زۆر بەرز تەواو بوو لە ئەنجامی پشتیوانی حكومەت، چونكە پرۆسەیەكی بیناسازی فراوان هەبوو كە هەموو پێكهاتەكانی وەزارەتی ناوخۆی لەخۆگرتبوو، لە سنووری عێراق و سەركردایەتی هێزە سنورییەكان بۆ دەزگای هەواڵگری و هەروەها خانەی هەواڵگری لە هەر پارێزگایەك پێكهێنرا بۆ ئامادەكاری بۆ ئەم دۆسیەیە.
وتیشی: ئاستی ئامادەیی هێزەكانی پۆلیس بۆ ئاستێكی زۆر باش بەرزبووەتەوە، ئێستاش ئامادەن دۆسیەی ئەمنی لە هەموو ناوچەكانی وڵاتدا بگرنە دەست.