عێراق و توركیا لەسەر كاراكردنی لیژنە هاوبەشەكانی پەیوەندیدار بە ئاو و ئاسایش ڕێكدەكەون

سیاسی
  • 22-02-2024, 17:02
  • +A -A

    بەغداد  - INA 
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، موحسین مەندەلاوی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران بە وەكالەت و نوعمان كورتولموش سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانی توركیا لەسەر كاراكردنی كاری لیژنە هاوبەشەكانی پەیوەندیدار بە ئاو و ئاسایش ڕێككەوتن.
    نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران بە وەكالەت لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: سەرۆكی یەكێتی پەرلەمانی عەرەبی و سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران بە وەكالەت موحسین مەندەلاوی، لە پەراوێزی بەشداریكردن لە 14هەمین دانیشتنی ئەنجومەنی پەرلەمانی ئاسیا لە باكۆی پایتەختی ئازەربایجان لەگەڵ سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانی توركیا نوعمان كورتولموش كۆبووەوە.
    رونیشیكردەوە: لە كۆبوونەوەكەدا رێككەوتن لەسەر چالاككردنی كارەكانی لیژنە هاوبەشەكان بۆ چارەسەركردنی دۆیسەی ئاو، بۆ دڵنیابوون لە زیادبوونی پشكی عێراق، بۆ ئەوەی دادپەروەر و بەس بێت بۆ دابینكردنی پێداویستییە ڕاستەقینەكانی وڵات، هەروەها گفتوگۆكردن لەسەر دۆسیە ئەمنییەكان و كۆنترۆڵكردنی سنوور و زیندووكردنەوەی وەبەرهێنان، ئەوە جگە لە گفتوگۆكردن لەسەر پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدان و دەستكەوتەكانی و گرنگییەكەی بۆ هەردوو وڵات، چونكە نوێنەرایەتی پەیوەندی نێوان ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا دەكات.
    سەرۆكی شاندی پەرلەمانی عێراق تەئكیدیكردەوە: لە سەر ڕەتكردنەوەی هێرشە دووبارەبووەكان بۆ سەر خاكی عێراقییەكان و كاریگەرییان لەسەر ئایندەی پەیوەندییەكان كە هەردوو وڵات و گەلانی دراوسێ بەیەكەوە دەبەستنەوە، وتیشی: پێویستە هاوكاری بكرێت بۆ بەدیهێنانی سەقامگیری لە ناوچەكەدا و هەماهەنگی هەڵوێستەكانی نێوان هەردوو پەرلەمان لە كۆڕبەندە هەرێمی و نێودەوڵەتییەكاندا بۆ پرسە چارەنووسسازەكان بەتایبەتی پرسی فەڵەستین و دۆسیەكانی بەرژەوەندی هاوبەش.