سەرۆك وەزیران سكۆلەرشیپی یەكەمی ٤٠٠ خوێندكاری و لە چوارچێوەی پرۆگرامی سكۆلەرشیپەكە ڕادەگەیەنێت

سیاسی
  • 22-02-2024, 15:13
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، سكۆلەرشیپی یەكەمی 400 خوێندكار ڕادەگەیەنێت لە چوارچێوەی پرۆگرامێكی گشتگیری سكۆلەرشیپ كە 5000 خوێندكاری لەخۆدەگرێت.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوە تێیدا هاتووە:" سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی ڕایگەیاند بەشی یەكەمی خوێندكارانی عێراق ڕەوانەی دەرەوەی وڵات دەكرێن كە 400 خوێندكار لەخۆ دەگرێت لە بوارە زانستییە جۆراوجۆرەكاندا بۆ زانكۆ نێودەوڵەتییە بەناوبانگەكان، لە چوارچێوەی بەرنامەی سكۆلەرشیپ كە حكومەت لە مانگی ئایاری ڕابردوودا ڕایگەیاند و 5000 سكۆلەرشیپ بۆ زانكۆ نێودەوڵەتییە پێشكەوتووەكان لەخۆدەگرێت، هەروەها ئەمەش لە میانەی كۆڕبەندی تەماح و داهێناندا هات، كە بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە لەژێر دروشمی (كاندیدەكانی سكۆلەرشیپ تەماح و داهێنانن) بەڕێوەچوو، وەك پەسەندكردنی بەرنامەی خوێندنی وەزیران لە ساڵی دەستكەوتەكانی 2024 هات.
    سەرۆك وەزیران" پیرۆزبایی لەم ئەم هەنگاوە كرد لەسەر ڕێگای پتەوكردنی زانستی، هەروەها هەوڵەكانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و ڕاگری كۆلێژەكان و لیژنەی باڵا و بەڕێوەبەرە گشتییەكان و نووسینگەی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و لیژنەی چاوپێكەوتنەكانی كرد بەرز نرخاند بۆ هەوڵەكانیان لە ئامادەكردنی یەكەم گروپی لە ڕۆڵەكانمان كە دەنێردرێن بۆ زانكۆكانی سەرانسەری جیهان".
    سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران جەختی لەوە كردەوە كە "بەرنامەی سكۆلەرشیپ بۆ یەكەم جار پشت بە ستانداردە زانستی و پیشەییەكان و ڕێوشوێنە شەفافەكان دەبەستێت دوور لە جیاكاری و لایەنگری بەبێ ئەوەی ڕووبەڕووی هیچ دەستێوەردانێكی سیاسی ببێتەوە، چونكە بابەتەكە سپێردراوە بە لیژنە لێهاتووەكان بۆ بەدەستهێنانی بنەمای دەرفەتی یەكسان و ئەوەی كە لەوانی دیكە باشترە پێویستە ئەو دەرفەتە بەدەست بهێنێت لە نێو ڕۆڵەكانمانە لە سەرانسەری عێراق، هەروەها لێهاتوویی و بوارە پێویستەكان بۆ پێداویستییەكانی وڵات و چارەسەركردنی بۆشایی بازاڕی كار دیاریكراوە، جەختیشی كردەوە كە دەبێت دەرئەنجامەكانی پەروەردە و خوێندن لەگەڵ پێویستی ڕاستەقینە و پێداویستییە پراكتیكییەكان بۆ گەشەپێدان بگونجێت".
     سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە میانەی دیدارەكەدا وتارێكی پێشكەشكرد، تێیدا رایگەیاند" لە سەرەتای كارەكانی حكومەتەوە دەستمان كرد بە ستراتیژی نیشتمانی بۆ پەروەردە و خوێندن 2022-2030، كە نەخشەیەكی كارە بۆ بەرزكردنەوەی كوالێتی و كارایی و هەموو دامەزراوەكانی كۆمەڵگا دەگرێتەوە"، و خەتی لەوەیش كردەوە كە "بە 5000 خوێندكاری سكۆلەرشیپ دەستمان پێكرد و دەستمان بە كاركردن كرد و ئەمڕۆ ئێمە یەكەم گروپ لە ڕۆڵەكانمان دەبینین پاڵێوراون بۆ زانكۆ پێشكەوتووەكان بۆ باشتركردنی ئاستی زانستی و دابینكردنی شارەزایی پێویست بۆ دامەزراوەكانمان لە ڕێگەی سكۆلەرشیپێكی چۆنایەتییەوە بۆ ئەوەی پێویستمانە".
    سەرۆك وەزیران لەمەیانی وتارەكەیداوتیشی" ئامانج زیادكردنی ژمارەی بڕوانامە باڵاكان نییە، بە قەد ئەوەی پێویستمان بە بڕوانامەی باڵاو  پسپۆڕی هەیە كە كاریگەری لەسەر پێداویستییەكانی بەرنامەی حكومەت هەبێت و بتوانین هاوسەنگ بین لەگەڵ جیهاند"، خەتیشی لەسەر پێویستە هاوسەنگ نان نا لەگەڵ گەشەسەندنی خێرای كەرتی خوێندندا، بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەكانی قۆناغی ڕابردوو لر شەڕ و گەمارۆ و تیرۆر، كە بووە هۆی دروستبوونی كەلێنێكی گەورەوە لە نێوان عێراق و جیهاندا".
    بەپێی راگەیندراوەكە سودانی ئاماژەی بۆ ئەوی كرد كە" بۆ چەندین ساڵ خوێندكارەكانمان بێبەشكران لە خوێندن لە دەرەوەی وڵات و هاوسەنگی بوون لەگەڵ پەرەپێدانی زانكۆ نێودەوڵەتییەكان، كەرتی پەروەردە و خوێندن هەمیشە لە بەرنامەی ئێمەدا بوونی هەبووە و هیچ ڕێنێسانسێكی گەشەپێدان ناتوانێت سەرهەڵبدات، ئەگەر لە پەروەردەوە دەست پێ نەكات".
    سەرۆك وەزیران داوای لە خوێندكارانی سكۆلەرشیپمان كرد كە بە جددی و دڵسۆز بن بۆ خوێندن و توێژینەوە، چونكە بەدەستهێنانی بڕوانامەی باڵا دەستكەوتێكە بۆ ئێوە و خێزانەكانتان هەروەك چۆن دەستكەوتێكە بۆ وڵات"، جەختیشی لەوە كردەوە كە ئەو  خوێندكارانە باڵیۆزن نوێنەرایەتی عێراق دەكەن بە درێژایی ماوەی سكۆلەرشیپەكەتان و ڕەنگدانەوەی واقیعی عێراق و بەها و پرەنسیپەكانین، ئێوە عێراقین كە بە باشترین شێوە نوێنەرایەتی وڵاتەكەتان دەكەن ".
    هەروەها ئاماژەی بەوەیش كراوە كە" پێویستە كات و هەوڵ بە شێوەیەكی نموونەیی وەبەربهێنیت بۆ خوێندن و توێژینەوەی زانستی و بەدیهێنانی ئامانجە دیاریكراوەكان ، دابین كردنی هەموو پێداویستییەكان و ئەوەی پێویستە بۆ سەرخستنی ئەركەكەتان لە ئەستۆدەگرین لە ڕێگەی باڵیۆزخانەكانمان و بەدواداچوونمان بۆ بەرنامەی سكۆلەرشیپەوە.
    بەپێی راگەیندراوەكە سەرۆك وەزیران ئاماژەی بۆ ئەوەیش كردووە كە" نایانەوێ هەڵەكانی پێشوو لە دەستپێشخەری خوێندن دووبارەی ببنەوە و ئەو كێشانەی كە هەندێك لە خوێندكارەكان دروستیان كردووە لە نەگەڕانەوەیان و ئێمەیان خستە ناو ئاڵۆزییەكی یاساییەوە كە تەنانەت خێزانەكانیان مەینەتیان بەدەستەوە چێژت"، وتیشی:"گەڕانەوەی ئێوە بۆ خزمەتكردنی عێراق دەربڕینێكی ڕاستگۆییە بۆ سەر بە بوون و دڵسۆزی و بەرپرسیارێتی كۆمەڵایەتی".