سلێمانی -INA
ئەسیر غرێری وەزیری بازرگانی رایگەیاند بەشەخۆراكی پێویستی چەند مانگی داهاتوو لە كۆگاكانی عێراق و هەرێمی كوردستان بوونیان هەیە و لەگەڵ وەزارەتی بازرگانی هەرێمی كوردستان هەماهەنگی هەیە بۆ دابەشكردنی بەشەخۆراك، دڵنیایشیدا كە نرخی خۆراك لە بازاڕە ناوخۆییەكان بەرزنابنەوە.
ئەسیر غرێری وەزیری بازرگانی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا كە لەگەڵ كەمال موسلیم وەزیری بازرگانی هەرێمی كوردستان ئەنجامیدا، رایگەیاند، چاودێریی توند بەسەر بازاڕەكانەوە هەیە و رێگری لە بەرزبوونەوەی نرخەكان دەكرێت و سزای توندی ئەو كەسانە دەدرێت كە یاری بە نرخەكان دەكەن.
غرێری وتیشی چاودێریی توند بەسەر بازاڕەکانەوە هەیە و رێگری لە بەرزبوونەوەی نرخەکان دەکرێت و سزای توندی ئەو کەسانە دەدرێت کە یاری بە نرخەکان دەکەن.
هەروەها وەزیری بازرگانی وتیشی : كوالێتی هەموو ماددەکانی بەشەخۆراک لە باشترین جۆرەکانن و هیچ کەمیی کوالێتی و کەموکوڕییەک قبوڵنەکراوە و لە هەموو پارێزگاکانی عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە، هەمان ماددەکان دابەشدەکرێن.
لای خۆیەوە وەزیری بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێمی كوردستان كەمال موسلیم وتی: بەدواداچونیان بۆ گرانبونی نرخی گۆشت كردوە و هەمو رێكارێك دەگرنەبەر بۆ كۆنتڕۆڵكردنی نرخی گۆشت، وەزیری بازرگانی عێراقیش دەڵێت، بەرزبونەوەی نرخی گۆشت جیهانییە.
وەزیری بارزگانی و پیشەسازی هەرێم رایگەیاند، لەگەڵ وەزارەتی بازرگانی عێراق هەماهەنگی تەواویان هەیە.
وتیشی، بە نوسراوی فەرمی ئەنجومەنی وەزیرانیان ئاگاداركردوەتەوە لە گرانبونی نرخی گۆشت لە بازاڕەكاندا، هەمو ئەو رێكارانەش خراونەتەڕو كە پێویست بگیرێنەربەر بۆ دابەزاندنی نرخی گۆشت، بەڵام تا ئێستا ئەنجومەنی وەزیران وەڵامی ئەو نوسراوەی نەداوەتەوە.