وەزیری ئاوەدانکردنەوە دووەم پردی كۆنكرێتی رۆستەمییەی دەكاتەوە

ناوخۆ
  • 22-02-2024, 12:02
  • +A -A

    بەغدا - INA - حەسەن ئەلفواز
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، به‌نگین رێكانی، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، دووەم پردی كۆنكرێتی رۆستەمییەی كردەوە.
    رێكانی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ( INA )ی ڕاگەیاند:  پردی دووەمی رۆستەمییەی زۆر گرنگە بۆ كەمكردنەوەی قەرەباڵغی هاتوچۆ، هەروەها دەبێتە بەدیلێك بۆ پردی ئاسنی كۆن، جەختیشی لەوە كردەوە كە  پردی كۆنی رۆستەمییەی دەڕوخێنرێت.
      ئاماژەی بەوەشكرد، "وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن كاردەكات بۆ فراوانكردنی ڕێگاكانی نزیك پردەكە، كە هێڵەكانی چوار ساید دەبن، بۆ كەمكردنەوەی قەرەباڵغی هاتوچۆ لە ناوچەی ڕوستەمیە و ناوچە نزیكەكانی، تاوەكو  كۆمەڵگای بسمایە.