بەغدا - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، یاریگای نێودەوڵەتی مەدینە و یاریگای ئۆڵۆمپی نەجەف میوانداری دوو یاری دەكەن لە سەرەتای گەڕی شانزەهەمی پێشبڕكێكانی تۆپی پێی پیشەگەرانەی خولی ئەستێرەكانی عێراق.
یانەی تەلەبە و یانەی ئەمانەی بەغداد لەسەر یاریگای مدنیە ڕووبەڕووی یەكدەبنەوە، بۆیە لەم یاریدا یانەی تەلەبە هەوڵی بەدەستهێنانی سێ خاڵی یارییەكەیە بۆ دڵخۆشكردنی هاندەرانی دوای ئەوەیش لەگەڕی 15 یانەی شورتەی بە دوو گۆڵ بەرامبەر بەگۆڵێك بردەوە، لەبەرامبەردا ئەمانەی بەغدا بەدەست ئەنجامە نەرێنییەكانەوە دەناڵێنێت، دواهەمینیان دۆڕان بوو بە زاخۆ بە گۆڵێكی بێ وەڵام.
لە یاری دووەمدا یانەی نەجەف لە یاریگای خۆیدا میوانداری یانەی هەولێر دەكات لە یارییەكدا كە تیایدا یانەی نەجەف چاوی لەوەیە خاڵی تەواو بەدەستبهێنێت و بەردەوام بێت لە ئەنجامە باشەكان دوای ئەوەی دوایین تاقیكردنەوەی لەگەڵ حدود بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە هیچ شكست پێهێنا، بۆیە لەیاری بەرامبەری هەولێردا لە هەوڵی بەدەستهێنانی سێ خاڵی یارییەكەن، لەبەرامبەریشدا یانەی هەولێر دەیەوەێت هاندەرانی ئاشت بكاتەوە بە دووەم بردنەوە دوای ئەوەیش بە 5 گۆڵ یانەی كەربەلای لە نێو هاندەران و یاریگای خۆی بردەوە بۆیە كوڕانی قەڵا و منارەوە هەوڵی بەدەستهێنانی سێ خاڵی یارییەكەن.
سبەی هەینی كێبڕكێكانی گەڕی ١٦ بەردەوام دەبێت، یانەی قوە جەویە بەرامبەر یانەی قاسم یاری دەكات، نەفت میسان میوانە لە حدوود دەكات ، نەفت وەست لەگەڵ نەورۆز یاری دەكات، دهۆكیشی میوانداری یانەی كەربەلا دەكات ، رۆژی شەممەیش كۆتای رۆژی یاریریەكانی گەڕی 16 دەبێت ، لە یانەی شورتە بەرامبەر یانەی كارەبا یاری دەكات وزاخۆ بەرامبەر یانەی نەفت بەسەرە و یانەی نەفت و یانەی مینا ، یاری نێوان یانەی زەورای لە گەڵ یانەی كەرخ دەبێتە دوا یاری گەڕی شانزەهەمی خولەكە.